ئیسرائیل پێنج فەلەستینی لە غەززە دەکوژێت

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل پێنج فەلەستینی لە غەززە دەکوژێت

بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە

ئاڤا نیوز

سەرەڕای بوونی ئاگربەست، سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە تەقە لە هاووڵاتییان دەکات و لانیکەم پێنج کەس دەکوژێت.

چیرۆکی سەرەکی: هێرشەکە کراوەتە سەر گەڕەکی "توفاح" لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە؛ بەپێی سەرچاوە پزیشکییەکانی نەخۆشخانەی شیفا، لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا پێنج فەلەستینی گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان منداڵێکی ساوایە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە ستیڤ ویتکۆف، نێردەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەیەک لە فلۆریدا لەگەڵ وڵاتانی نێوەندگیر دەکات، بە ئامانجی تێپەڕاندنی قۆناغی یەکەمی ئاگربەست و دەستپێکردنی قۆناغی دووەم.

ئەمەش بزانە: هاوکات لەگەڵ هێرشەکان، دۆخی مرۆیی لە ناوچەکە خراپتر بووە و ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی سەرماوسۆڵەوە لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە، بۆ 13 کەس بەرز بووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ