ئەو خێزانەی کلیلی خانووە نوێیەکی پێ بەخشرا: زۆر لە تەنگانەدا بووین ئاڤا فریامانکەوت

شەیری بکە لە:
ئەو خێزانەی کلیلی خانووە نوێیەکی پێ بەخشرا: زۆر لە تەنگانەدا بووین ئاڤا فریامانکەوت

ئەو خێزانەی خانوویەکی نوێیان پێ بەخشرا

ئاڤا نیوز

 

لە تەکیەی کاکەمەند، خێزانێکی نەداری زیانلێکەوتووی لافاوەکە، لەگەڵ هەڵۆ محەممەد بەرپرسی نووسینگەی گەرمیان قسەیان دەکرد، لە ئاڤا میدیاوە مژدەی ئەوەیان پێدرا خانووێکی نوێیان پێدەبەخشرێت لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتی هاوکارییەی کەناڵەکە ڕایگەیاندووە، هەر بۆیە دوێنێ کلیلی خانووە نوێیەکەیان وەرگرت و چیرۆکی خەمهێن و ناخهەژێنی خێزانەکەی کردە زەردەخەنە و شانازیی.

 

چیرۆکی سەرەکی: ژوان قەرەداغی، پێشکەشکاری ئاڤا میدیا، کلیلی ئەو خانووەی بەخشی بەو خێزانە نەدارەی لە خانوویەکی زێدەڕۆ دەژیان و دایکێکی بەتەمەن بژێویی پەیداکاری خێزانەکە بوو، بەهۆی هەوڵی خێرخوازانەوە گۆڕانکاریی لە ژیانیاندا ڕوویدا و کۆتایی بە چیرۆکی ناخهەژێنیان دێت.


 
زانیاری زیاتر: خێزانەکە لە چوار کوڕ و سێ کچ و دایکێک پێکهاتوون و لەلایەن دایکێکی بەتەمەنەوە بەخێو دەکرێن کە چەندین ساڵە هاوژینەکەی کۆچی دوایی کردووە و چەند سەر ئاژەڵێکی هەبووە و هۆکاری نان پەیداکردنی خێزانەکە بووە، هەروەها خانووەکەیان تەجاوز بووە و هەرکاتێک حکومەت بیڕوخێنێت ئیتر بەتەواویی ژیانیان نامێنێت، جگە لەوەی جێکەوتەی خانووەکەیان بەشێوەیەکە ڕاستەوخۆ لافاو و باراناو ڕوودەکاتە ماڵەکەیان، هەر بۆیە زیانی زۆریان پێگەیشتووە و لە ڕۆژی لافاوەکە تەنها توانیویانە خۆیان دەرباز بکەن.


 
لێدوانی شایەتحاڵ: دایکە بە تەمەنەکە، بە هەڵۆ محەممەدی پەیامنێری ئاڤا میدیای وت: هەشت سەر بزنم هەبوو، خۆم بەم تەمەنە شوانیان بووم و گوزەرانی ئەم خێزانەم پێ دابین دەکرد، بەڵام لافاوەکە چووەتە ناو شوێنی بەخێوکردنی ماڵاتەکە و خنکاون،  توانای هیچی دیکەم نییە، هەر هەمان شەو خێرخوازێک بە ناوی حاجی سالار بەڵێنیدا 10 سەر بزن ببەخشێت بەو دایکە بەتەمەنە.


 
باکگراوند: پاش ئەوەی ڕۆژی 9-12-2025 ئاڤا میدیا کامپەینێکی بۆ کۆکردنەوەی هاوکاریی و کۆمەکیی بۆ لێقەوماوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و تەکێ و شۆڕش ڕاگەیاند، خێرخوازان بە پارە و کەلوپەل و پێداویستییەکانەوە هاتن بەدەم بانگەوازەکەوە و بەردەوام خانوو بۆ هەژاران و کەمدەرامەتان دەکڕدرێت و کەلوپەل بەسەر زیانلێکەوتوواندا دابەش دەکرێت.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ