چوارچێوەی هەماهەنگی دوای یەکلاییکردنەوەی ناوی سەرۆکوەزیران بەرنامەی حکومەت تاوتوێ دەکات
- عێراق
- 20 کانوونی یەکەم

کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی
ئاڤا نیوز
چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایدەگەیێنێت، دوای یەکلاییکردنەوەی ناوی کاندیدی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو، ئێستا چووەتە قۆناغی دانوستاندن لەسەر بەرنامەی حکومەت و ئەرکە لەپێشینەکانی، ئەمەش پێش ڕاگەیاندنی فەرمی کاندیدەکە.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ دیاریکردنی 29ـی 12 بۆ یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق، هێشتا هێزە سیاسییەکان نەیانتوانیوە لەسەر کاندیدێکی هاوبەش بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆمار ڕێکبکەون.
لێدوانی فەرمی: سەلام زوبەیدی، ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی، بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند، کۆبوونەوە چڕەکانی هێزەکانی چوارچێوەکە پێشکەوتنێکی بەرچاویان بەخۆوە بینیوە، تێگەیشتنێکی فراوانیش هەیە لەسەر پێویستیی هەڵبژاردنی کەسایەتییەک کە توانای بەڕێوەبردنی قۆناغی داهاتووی هەبێت.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: گفتوگۆکان تەنیا لەسەر ناوی کاندیدەکان نییە، بەڵکو بەرنامەی حکومەت و ئەرکە لەپێشینەکانی وەک باشترکردنی دۆخی ئابووری، پشتگیریکردنی ئاسایش و بەهێزکردنی متمانەی گشتی بە دامەزراوە فەرمییەکان دەگرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەندامەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاماژەی بەوەدا، ڕۆژانی داهاتوو لەوانەیە شایەتی ڕاگەیاندنی فەرمی ناوی کاندیدی سەرۆکوەزیران بێت. ئەم قۆناغە پێویستی بە هێورکردنەوە و زاڵبوونی لۆژیکی گفتوگۆ و تێگەیشتن هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- بزنس
- 30 خولەک لەمەوپێش
مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کانتۆنی جەزیرە دەرفەتێکی نوێ بۆ قوتابییە ئاوارەکان دەڕەخسێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میران بەکر: هێزێکی زۆری یەکێتی بەبێ فرمانی دادوەر هاتوونەتە سەر ماڵەکەم






