ئوردن بەشداریی خۆی لەگەڵ ئەمریکا لە هێرشکردنە سەر داعش لە سووریا ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڵای ئەمریکا و ئوردن
ئاڤا نیوز
سوپای ئوردن ڕایدەگەیێنێت، بەشدارییان کردووە لەو هێرشەی ئەمریکا کردیە سەر پێگەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە باشووری سووریا.
چیرۆکی سەرەکی: سوپای ئەمریکا هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر دەیان ئامانجی داعش لە سووریا ئەنجام دا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاش هێرشەکە وەک "تۆڵەسەندنەوەیەک" ناو دەبات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی سوپای ئوردن، "بەرەبەیانیی ڕۆژی هەینی، هێزی ئاسمانیی شاهانەی ئوردن چەندین هێرشی ئاسمانیی وردی ئەنجام دا و تێیدا ژمارەیەک ئامانجی تاقمی تیرۆریستیی داعشی لە ناوچەکانی باشووری سووریا پێکاوە."
زانیاریی زیاتر: هەر بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، ئەم بەشدارییە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا و لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش ئەنجامدراوە، کە حکومەتی سووریاش بەم دواییانە چووەتە ناو ئەو هاوپەیمانییە.
لەهەمان کاتدا: سوپای ئوردن دەڵێت: ئەم ئۆپەراسیۆنە لە چوارچێوەی جەنگی دژی تیرۆر و بۆ ڕێگریکردنە لە گرووپە تووندڕەوەکان کە ئەو ناوچانە وەک خاڵی دەسپێک بۆ هەڕەشەکردن لە ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە بەکارنەهێنن؛ بەتایبەت دوای ئەوەی ڕێکخراوی داعش لە باشووری سووریا جارێکی دیکە خۆی ڕێکخستووەتەوە و خەریکی بونیادنانەوەی توانا سەربازییەکانی بووە.
لەلایەکی دیکەوە: پیت هیگسێس، وەزیری جەنگی ئەمریکا، ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، هێزەکانی وڵاتەکەی ڕۆژی هەینی ئۆپەراسیۆنی "چاوی باز"یان لە سووریا دەستپێکردووە و تێیدا چەکدارانی داعشیان کردووەتە ئامانج، ئاماژەی بەوەش کرد کە ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوام دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
ڕەسووکە، پێشکەشکارە خۆشەویستەکەی خەڵک دەرکەوتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای کۆمەڵگەی قەدش لە ئامێدی دەکرێتە 24 کاتژمێری
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق سێ ملیار دینار بۆ چەمچەماڵ تەرخان دەکات
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ مووچەی مانگی 10 تەیف سامی سێ داواکاری هەیە؛ کەی پارە دەگات؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دایکانی کرماشان گۆرانیی "هەنارە" بڵاو دەکەنەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

چیرۆکی دەستپاکیی ئەم کچەی چەمچەماڵ دەبێت لەمێژوودا بنوسرێتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای ماوەیەک دابڕان؛ زەکەریا عەبدوڵڵا لە هەولێر دەرکەوتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

شۆڕش لە پزیشکیدا: بچووکترین ڕۆبۆتی جیهان گەشت بەناو جەستەی مرۆڤدا دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی هەوا، بکوژێکی بێدەنگی سییەکانی مرۆڤ
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
ڕەسووکە، پێشکەشکارە خۆشەویستەکەی خەڵک دەرکەوتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای کۆمەڵگەی قەدش لە ئامێدی دەکرێتە 24 کاتژمێری
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق سێ ملیار دینار بۆ چەمچەماڵ تەرخان دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ناوی دوو بەهێزترین کاندید بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری دهۆک و سلێمانی 18 کەسی بیانی دەستگیر کران






