میران بەكر: ڕاگەیێنراوەكەی نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی وەزیری پێشمەرگە ڕاست نییە

شەیری بکە لە:
میران بەكر: ڕاگەیێنراوەكەی نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی وەزیری پێشمەرگە ڕاست نییە

میران بەکر، سكرتێری ڕۆژنامەوانیی نووسینگەی وەزیری پێشمەرگە، وێنە: بەردەم کۆشکی سپی یەکێتی لە هەولێر

ئاڤا نیوز

سكرتێری نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی وەزیری پێشمەرگە تایبەت بۆ ئاڤا، ڕاگەیێنراوەكەی نووسینگەی وەزیری پێشمەرگە بەدرۆ دەخاتەوە و دەڵێت، من خۆم ماوەیەكە، بەهۆی ئەو ململانێیەی بەرامبەر دەكرێت، دەوامم هەڵپەساردووە، ئەگینا لە شوێنی خۆم بەردەوامم، تەنانەت تا ئەم مانگەش نەسریەی بەشەكەم لە بەڕێوەبەرایەتیی دارایی وەزارەتی پێشمەرگە وەرگرتووە.

وێنە گەورەكە: شەوی ڕابردوو میران بەکر، سكرتێری ڕۆژنامەوانیی نووسینگەی وەزیری پێشمەرگە، لە نزیک بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە ڕفێنرا و دوای سێ کاتژمێر ئازاد کرا؛ هەروەك خۆی ئاماژەی پێدا، "هێزەكە چەكداری یەكێتی بوون و زۆر بە سەختی ئەشکەنجەیان داوە و بەو هۆیەوە لووتی شکاوە و پەردەی گوێی تەقیوە." لەسەر ئەو ڕووداوە، نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی وەزیری پێشمەرگە ڕاگەیێنراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا ڕای گشتی ئاگادار كردەوە كە میران بەكر، تەنیا كارمەندی وەزارەتی پێشمەرگەیە و ماوەی دوو ساڵە لە پۆستی سکرتێری ڕۆژنامەوانیی وەزیری پێشمەرگەی نەماوە.

لێدوانی فەرمی: میران بەکر، سكرتێری ڕۆژنامەوانیی نووسینگەی وەزیری پێشمەرگە لە وەڵامی ڕاگەیەندراوەکەی ئەمڕۆی وەزارەتەكە، تایبەت بۆ ئاڤا وتی، "ناوەڕۆكی ئەم ڕاگەیێنراوە ڕاست نییە؛ من خۆم ماوەیەک دەوامم هەڵپەسارد هەر بە هۆی ململانێی حزبیەوە، ئەگینا تا ئێستا وەک خۆم و لە شوێنی خۆمم، بگرە تا ئەم مانگەش نەسریەی بەشەکەم وەرگرتووە، بۆ ڕاستی قسەكەم دەتوانن پرسیار لە بەشی دارایی وەزارەتی پێشمەرگە بكەن."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ