
ئاڤا نیوز
خەجێ، هونەرمەندی دیاری باکووری کوردستان بەرهەمێکی نوێی بە ناوی "گوڵزار" لە شێوەی ڤیدیۆ کلیپدا بڵاو کردەوە و کلیپەکە بە ژیریی دەستکرد دروست کراوە باس لە خەمێکی قووڵ و زیندانیکردن دەکات.
زانیاریی زیاتر: خەجێ هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو بەرهەمەکەی بە سینگڵ تڕاک بڵاو کردوووتەوە، لە نێو گۆرانیەکەیدا دەڵێت: "ئەگەر مردم لە گوڵستان بمنێژن."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گۆرانی "گوڵزار" ی هونەرمەند خەجێ، ئاواز و تێکستەکەی لەلایەن عەبدوڵڵا کاکەرەش دانراوە.
ئەمەش بزانە: خەجێ جگە لە گۆرانی وتن سازی باغڵەمە دەژەنێت و شارەزاییەکی زۆر باشی لە ژەنینی ساز هەیە، یەکەم ئەڵبوومی ئەو هونەرمەندە لە ساڵی 2008 بڵاو کرایەوە و پاش 10 ساڵ، دووەم ئەلبوومیشی لە ساڵی 2018 بڵاو کردەوە، لەو کاتەوە هیچ ئەڵبوومێکی دیکەی نەبووە تەنیا لە شێوەی گۆرانی تاک (سینگڵ تراک) ساڵانە گۆرانییەکانی بڵاو دەکاتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بە ئۆپەراسیۆنی "هۆک ئای" گورزی کوشندەی لە داعش وەشاند
- ژینگە
- 38 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق پرسی دامەزراندنی دەرچووانی پزیشکی تاوتوێ دەکات










