عێراق و ئێران لەسەر کردنەوەی دەروازەیەکی نوێی سنووری ڕێککەوتن

شەیری بکە لە:
عێراق و ئێران لەسەر کردنەوەی دەروازەیەکی نوێی سنووری ڕێککەوتن

یەکێک لە دەروازە سنوورییەکانی نێوان عێراق و ئێران

ئاڤا نیوز

سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق، ڕێککەوتنێکی "گرنگی" لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند: بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووریی "جیلات" لە نێوان هەردوو وڵات.

وێنە گەورەکە: کردنەوەی ئەم دەروازە سنوورییە نوێیە نیشانەی گەشەسەندنی پەیوەندییە بازرگانی و سیاسییەکانی نێوان عێراق و ئێرانە، کە هەوڵدەدەن ئاڵوگۆڕی بازرگانی زیاتر بکەن و سوود لە پێگەی جوگرافیی یەکتر ببینن.

چیرۆکی سەرەکی: عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەگەڵ باڵیۆزی ئێران لە عێراق و بەرپرسانی پارێزگای ئیلامی ئێران، ڕێککەوتنەکەی ڕاگەیاند، بەپێی ئاژانسی "مهر"ی نیمچەفەرمیی ئێران.

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بڕیار دراوە دەروازەی سنووریی جیلات وەک دەروازەیەکی نوێ لە نێوان ئێران و عێراقدا بکرێتەوە. لە قۆناغی یەکەمدا، ئاڵوگۆڕی گەشتیاران بە شێوەیەکی سنووردار دەستپێدەکات و پاشان وردە وردە زیاد دەکات.

پلانەکە: هاوکات لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون لە داهاتوودا ئەم دەروازەیە وەک دەروازەیەکی بازرگانی چالاک بکرێت بۆ بوژاندنەوەی ئاڵوگۆڕی ئابووریی نێوان هەردوو وڵات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: جگە لەو دەروازە نوێیە، شەش دەروازەی سنووریی دیکەش لە نێوان عێراق و ئێراندا هەن کە بریتین لە: (باشماخ، پەروێزخان، حاجی ئۆمەران، میهران، خوسرەوی و شەلامچە)، ئەو دەروازە نوێیەش لە دیوی عێراق دەکەوێتە پارێزگای میسان و لە دیوی ئێرانیش دەکەوێتە سنووری شارۆچکەی دهیلران لە پارێزگای ئیلام.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ