ڕاگەیێنراوی وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر لێدان و ڕفاندنی کارمەندێکیان

شەیری بکە لە:
ڕاگەیێنراوی وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر لێدان و ڕفاندنی کارمەندێکیان

میران بەکر عەبدولڕەحمان و لۆگۆی وەزارەتی پێشمەرگە

ئاڤا نیوز

وەزارەتی پێشمەرگە  ڕوونكردنەوەیەك سەبارەت بە ڕفاندن و ئەشكەنجەدانی ڕۆژنامەنووس میران بەكر، دەدات و ڕایدەگەیێنێت كە ناوبراو دوو ساڵە لە پۆستی سكرتێری ڕۆژنامەوانیی وەزیری پێشمەرگە نەماوە.

چیرۆکی سەرەکی:
 شەوی 19 لەسەر 20ی12ی 2025، لە نزیك بارەگای مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە شاری هەولێر، چەند چەكدارێك ڕۆژنامەنووس میران بەكر، كە هاوكات سكرتێری ڕۆژنامەوانیی وەزیری پێشمەرگەیە دەڕفێنن و دوای سێ كاتژمێر لە ئەشكەنجەدان ئازادی دەكەن، بەپێی گوتەی خۆی، چەكدارەكانی سەر بە هێزێكی ئەمنیی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بوونە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند، شەوی 19 لەسەر 20ـی 12ـی 2025، میران بەکر عەبدولڕەحمان، کارمەندی وەزارەتی پێشمەرگە ڕووبەڕووی "ڕووداوێکی نەخوازراو" بووەتەوە. بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەت بڕیاریدا دەستبەجێ لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ بەدواداچوونی دۆسیەکە پێکبهێنێت.

زانیاریی زیاتر: لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتدا هاتووە، بۆ ئاگاداریی ڕای گشتی، میران بەکر ئێستا تەنیا کارمەندی وەزارەتەکەیە و ماوەی دوو ساڵە پۆستی سکرتێری ڕۆژنامەوانیی وەزیری پێشمەرگەی نەماوە.

ئەمەش بزانە: شەوی ڕابردوو میران بەکر، لە نزیک بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە ڕفێنرا و دوای سێ کاتژمێر ئازاد کرا؛ ناوبراو ڕایگەیاندبوو کە بە سەختی ئەشکەنجە دراوە و بەو هۆیەوە لووتی شکاوە و پەردەی گوێی تەقیوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ