دروستكردنی شەقامە سەرەكی و لاوەكییەكانی گەڕەكێكی گەورەی هەولێر دەستپێدەكات

شەیری بکە لە:
دروستكردنی شەقامە سەرەكی و لاوەكییەكانی گەڕەكێكی گەورەی هەولێر دەستپێدەكات

دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەکە لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە

ئاڤا نیوز

بە گوژمەی 609 ملیۆن دینار لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانی هەولێر، دەستدەكرێت بە دروستكردنی شەقامێكی 30 مەتری و 10 شەقامی دیكەی ناوخۆیی لە كەرتی هەشت هەزاریی گەڕەكی فەرمانبەران لە هەولێر.

چیرۆكی سەرەكی: ئەمڕۆ پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری سەرۆكی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەری شارەوانیی چوار و تیمی ئەندازیاران و سەرپەرشتیارانی پرۆژەكە، بەردی بناغەی پرۆژەی دروستكردنی شەقامە سەرەكی و لاوەكییەكانی كەرتی هەشت هەزاریی گەڕەكی فەرمانبەران لە هەولێری دانا، پێكدێت لە دروستكردنی شەقام بە درێژایی دووهەزار و 200 مەتر لەگەڵ فەرشكردنی بە تێكەڵە بە ڕووبەری 24 هەزار مەتردووجا و قیرتاوكردنی ڕووبەری 19 هەزار مەتردووجا كە لەسەر داهاتی 15%ـی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەكرێت.

لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، کە هەمیشە جەخت لە گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان بەهەموو شوێنێك بەبێ جیاوازی دەکاتەوە ، دەستمانكرد بە ئەنجامدانی ئەو پڕۆژەیە کە سوودێکی زۆر بە دانیشتووانى گەڕەکە دەگەیێنێت.

پارێزگاری هەولێر دووپاتیشی كردەوە، بەپێی بودجە و ئیمكانیاتی بەردەستمان، بەردەوام دەبین لە گەیاندنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان بەپێی پێویستی شوێنەكان. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ