
تاقیگە نا یاساییەکە کە دەستی بەسەردا گیراوە لە هەولێر.
ئاڤا نیوز
لە هەولێر تاقیگەیەکی نا یاسایی و بێ مۆڵەت دەستی بەسەردا گیرا، کە ددانی بۆ نۆڕینگە و نەخۆشخانەکانی ددان دروستکردووە بەشێوەیەکی دوور لە ڕێنماییە تەندروستییەکان و بەبێ ئەوەی چاودێریی لەسەر بێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوو برا، خەڵکی سووریان و لە هەولێر نیشتەجێ بوون، هەر لەو شوقەیەی بەکرێیان گرتووە و نزیک شوێنی خەوتن و مامەڵەی ڕۆژانەیان، چەند ئامێرێکیان داناوە و خەریکی دروستکردنی ددان بوون بۆ ژمارەیەک پزیشکی ددان لە هەولێر.
زانیاریی زیاتر: عوبێد هەرکی، پەیامنێری ئاڤا میدیا، لەگەڵ تیمە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی پارێزگای هەولێر و تیمی چاودێریی تەندروستی چووەتە شوێنەکە، دەرکەوتووە ئەم دوو کەسە هەموو جۆرە ددانەکانیان دروستکردووە، وەکو: تاقم، هۆڵیود سمایڵ، سیرامیک و ئی ماکس و سەرجەم جۆرەکانی دیکە، بەبێ ئەوەی ڕەچاوی کواڵیتی باش و ڕێنماییە کارپێکراوەکان بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو دوو کەسە کە دەستگیرکراون، دەرکەوتووە هیچ پسپۆڕییەک و بڕوانامەیەکی یاسایی و زانستییان لەو بوارەدا نەبووە، یەکێک لە کەسە دەستگیرکراوەکان بە لیژنەکەی وتووە، "پێشتر لە سووریا خوێندکاری کۆلێژی ددان بووە" بەبێ ئەوەی بڕوانامەکەی بەدەستهێنابێت.
چاوەڕوانکراوەکان: بەپێی بەدواداچوونەکانی ئاڤا، هێشتا ئاشکرا نەبووە چەند پزیشک و نۆڕینگە و نەخۆشخانەی ددان لە هەولێر مامەڵەیان لەگەڵ ئەم دوو کەسەدا کردووە بە مەبەستی دروستکردنی ددانی هەرزان و بێ کواڵیتی.
لێدوانی فەرمیی: نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندووە، دوو کەسە دەستگیرکراوەکە دەگەیەنم بە دادگا و لێپێچینەوەش لەگەڵ ئەو پزیشکانە دەکەین کە مامەڵەیان لەگەڵ کردوون و بە سزایان دەگەیەنین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئۆجەلان: فیدراڵیزم باشترین چارەسەرە بۆ تورکیا
- ببینە و ببیستە
- 42 خولەک لەمەوپێش
تەبەتییە ئاوارەکان حکومەتی نوێ هەڵدەبژێرن
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
چین دۆستەکانی ئەمریکا بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم
- تەندروستی
- 31 کانوونی دووەم
ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
- تەندروستی
- 29 کانوونی دووەم
لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
- تەندروستی
- 29 کانوونی دووەم
بانکی خوێنی هەولێر: ئامادەین خوێن بۆ ڕۆژئاوا دابین بکەین





