بەهۆی نەشتەرگەرییەکی هەڵەوە خانمێک چوار ساڵە ناتوانێت نان بخوات
- تەندروستی
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش

خەڵات حەسەن، تووشبوویەکی شێرپەنجە داوا لە ئاڤا دەکات بەدواداچوون بۆ داخوازییەکانی بکات.
ئاڤا نیوز
خەڵات حەسەن، خانمێكی خەڵكی هەولێری تەمەنی 46 ساڵە، خێزاندارە و پێنج منداڵی هەیە، لە ساڵی 2021 نەشتەرگەرییەكی بەشێوەیەكی هەڵە بۆ دەكرێت و چوار ساڵە ناتوانێت نان بخوات، داوا لە ئاڤا دەكات مافەكەی بۆ وەربگرێتەوە.
چیرۆكی سەرەكی: خەڵات حەسەن، ساڵی 2019 تووشی شێرپەنجەی سنگ دەبێت، لەوكاتەوە تاوەكو ئێستا 31 نەشتەرگەری جیاوازی بۆكراوە، تەنانەت بۆ بنبڕكردنی شێرپەنجەكەی هەردوو سنگی بڕاوەتەوە، بەڵام نەشتەرگەرییەكی هەڵە ژیانی هێندەی دیكە سەخت و ئاستەم دەكات.
نەشتەرگەرییە هەڵەكە: ساڵی 2021 شێرپەنجەكەی دەگاتە ئاستێكی كوشندە و دەیداتە گەدە و كۆئەندامی هەرس و گرێی لێ پەیدا دەبێت، بەهۆیەوە گەدەی بڵند دەبێت بۆسەر سنگی، لە یەكێك لە نەخۆشخانە تایبەتییەكان نەشتەرگەریی هێنانەوە جێگای خۆی بۆ گەدەی دەكرێت، بەڵام ئەو نەشتەرگەرییە هێندەی دیكە دۆخی قورس دەكات و بە هەڵە دەماری سەرەكیی گەدەی دەبڕن و گەدەی دوچاری شەلەل دەبێت.
لێدوانی قوربانییەكە: خەڵات حەسەن دەڵێت: لەدوای ئەو نەشتەرگەرییەوە بە قورسی دەمتوانی نان بخۆم، ئیتر دوای ساڵێك چوومە لای پزیشكێك و دوای پشكنین پێی وتم تۆ ئاگادارنیت كە تووشی شەلەلی گەدە بوویت، چوومەوە لای ئەو پزیشكەی نەشتەرگەرییەكەی بۆ كردم، پێمووت بۆ وات لێكردم؟ سكاڵات لەسەر تۆمار دەكەم، بەڵام زۆر بێمنەتانە پێی وتووم باكم بە هیچ نییە و بڕۆ سكاڵا بكە.
ئەنجام: ئێستا خاتوو خەڵات تەندروستی زۆر خراپە، ناتوانێت نان بخوات و بە پرۆتینێك دەژی پێی دەڵێن تی پی ئێن و لە ڕێگەی سۆندەوە دەخرێتە گەدەیەوە، هەفتەی كیسەیەك لەو پرۆتینەی پێویستە و هەر كیسەیەكیش بە 100 هەزار دینار دەكڕێت.
بەهۆی ئەم دۆخەشەوە ڕۆژ بە ڕۆژ كێشی دادەبەزێت، پێشتر 98 كیلۆ بووە و ئێستا بووە بە 40 كیلۆگرام.
داواكاریی: خەڵات لە ڕێگای ئاڤاوە، داوا دەكات وەزارەتی تەندروستی مافەكانی وەربگرنەوە و چارەسەری دۆخە سەختەكەی بكەن.
هەروەها دەڵێت: ئەوەندە شوێنی نەشتەرگەری بە جەستەمەوەیە لێرە پزیشكەكان ناتوانن نەشتەرگەری دیكەم بۆ بكەن، چارەسەرم لە هیندستانە، بەڵام ئەوەش تێچووی زۆرە و لە تواناماندا نییە.
لێدوانی فەرمی: سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی، لەبارەی كێشەی ئەو خانمە دەڵێت، با سەردانی وەزارەتی تەندروستی بكات، سكاڵا تۆماربكات و ڕێكاری پێویست دەگرینە بەر لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكە دەستپێدەكەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گۆڕینی لیرەی سووری دڵنیایی دەدرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ کۆبوونەوەی گرنگ لەبارەی پرۆسەی ئاشتی، لە سێ ڕۆژدا ئەنجام دەدرێن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاک پارتی ڕاپۆرتی پەیوەندیدار بە پرۆسەی ئاشتیی پێشکەش بە ئەردۆغان کرد
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
میسر گرێبەستێکی 35 ملیار دۆلاری لە بواری گاز لەگەڵ ئیسرائیل دەبەستێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەیوب عەلی: کار لەسەر 12 بەرهەمی نوێ دەکەم
9 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەک: 400 هەزار ساڵە مرۆڤ ئاگر دەکاتەوە
16 کانوونی یەکەم

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
16 کانوونی یەکەم

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم
- تەندروستی
- 16 کانوونی یەکەم
ئاشکراکردنی شوێنی قاچاغ بۆ دروستکردنی ددان لە هەولێر
- تەندروستی
- 13 کانوونی یەکەم
وەزیری تەندروستی دەرمان و کەلوپەلی پزیشکیی گەیاندە چەمچەماڵ





