ئاڤای خەڵک؛ مامۆستایان و قوتابیانی بنەڕەتی سێبەردان لە هەولێر لەبەر نەبوونی گەرمکەرەوە نەخۆش دەکەون
- تەندروستی
- 17 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
بەهۆی نەبوونی نەوت و سۆپا، مامۆستا و قوتابیانی قوتابخانەی سێبەردانی بنەڕەتی لە هەولێر نەخۆش کەوتوون و ئاڤا بەدواداچوون بۆ گرفتی ئەو قوتابخانەیە دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: پۆلی یەکی سەرەتایی تاوەکو شەشی قوتابخانەی سێبەردانی بنەڕەتی لە هەولێر، نەوت و سۆپایان نییە، ڕۆژانە وانەکان لە پۆلە سارد و سڕەکان دەخوێنن، ڕووناکی پۆلەکانیش کارناکات، قوتابیەکان دەڵێن: چاویان نابینێت و نازانن چۆن وانەکانیان بخوێنن، تەنانەت توالێتەکانیان پێویستی بە نۆژەنکردنەوەیە.
لێدوانی فەرمی: لوقمان سەعید، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر، بە ئاڤای وت: "نەوتمان بەسەر قوتابخانەکانی سنووری پارێزگای هەولێر دابەش کردووە و ئەم کێشەیەمان چارەسەرکردووە، سەبارەت بە کەموکوڕیەکانی ئەو قوتابخانەیەش بە مەیدانی سەردانی دەکەم و کێشە و گرفتەکانیان بۆ چارەسەر دەکەین.
باکگراوند: قوتابخانەی سێبەردانی بنەڕەتی، لە ساڵی 1978 لە هەولێر دروست کراوە، بنمیچەکەی سەندویچ پەنەڵە و تا ئێستا نۆژەن نەکراوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
نرخی گەشتی عەمرە بەرز دەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هێزێکی وەزارەتی ناوخۆی سووریا گەیشتە قامیشلۆ
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەلیل دیلانار گۆرانییک بۆ پاڵپشتیی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 31 کانوونی دووەم
ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت






