لە هەولێر پاتری لە گەدەی منداڵێکی سێ ساڵان دەرهێنرا؛ گلۆپەکەی هێشتا داگیرساو بوو
- تەندروستی
- 21 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
لە یەکێک لە نەخۆشخانە تایبەتەکانی شاری هەولێر، پزیشکان توانییان بەبێ نەشتەرگەری و لە ڕێگەی "نازوور"ـەوە، پاترییەکی قووتدراو لە گەدەی منداڵێکی سێ ساڵان دەربهێنن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە 21-12-2025، منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان لە کاتی یاریکردن بە پاترییەک (پیل)، پاترییەکەی خستووەتە دەمی. کاتێک دایکی ویستوویەتی لە دەمی دەربهێنێت، منداڵەکە گریاوە و بەو هۆیەوە پاترییەکەی قووت داوە.
لێدوانی فەرمی: دکتۆر بڵند سیروان عەبدوڵڵا، پسپۆڕی وردی هەرس و جگەر لە نەخۆشخانەی CMC، کە پڕۆسەی دەرهێنانی پاترییەکەی ئەنجامداوە، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "پاترییەکە گلۆپێکی بچووکی پێوە بووە و ئیشی کردووە، تەنانەت ئەو کاتەی لە ڕێگەی نازوورەوە لەناو گەدەی منداڵەکە دەمانهێنا، گلۆپەکە هەر بە داگیرساوی مابووەوە."
- پزیشکەکە ئاماژەی بەوە کرد کە ئەنجامدانی ئەم پڕۆسەیە بە "نازوور" لە جیاتی نەشتەرگەری، وایکردووە منداڵەکە کاتێکی کەمتر لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە و تووشی ئازار و شوێنەواری نەشتەرگەری نەبێت. دوای پڕۆسەکەش منداڵەکە بە تەندروستییەکی باشەوە ڕەوانەی ماڵەوە کراوەتەوە.
پەیامێک بۆ دایکان و باوکان: پزیشکان هۆشداری دەدەن کە یاریکردنی منداڵ بە پاتری و شتی ورد مەترسییەکی گەورەیە، چونکە ماددە کیمیاییەکانی ناو پاتری ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر لەناو گەدەدا بمێننەوە، دەبنە هۆی سووتانی ناوپۆشی گەدە و دروستکردنی کێشەی تەندروستیی مەترسیدار.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات






