
ئاڤا نیوز
پێشمەرگەیەکی نیشتەجێی چەمچەماڵ، کە لە خانوویەکی کرێدا دەژیا و خاوەنی سێ منداڵی نەخۆشە، ئاڤا میدیا لە پەخشی ڕاستەوخۆدا مژدەی خانوویەکی نوێی پێبەخشی و کۆتایی بە مەینەتییەکانی هێنا.
چیرۆکی سەرەکی: کاک ئاوات، پێشمەرگەیەکی دانیشتووی چەمچەماڵە، بەهۆی لافاوەکەی ئەم دواییەوە زیانێکی زۆر بە ماڵ و کەلوپەلەکانی گەیشتووە، بە جۆرێک هەموو پێداویستییەکانی ناو ماڵەکەی لە ناو کارتۆندا کۆکردبووەوە. ئەو دەڵێت: "تەنیا ئاڤا بە دەنگمانەوە هات؛ ئەگەر چاوەڕێی لیژنەکانی قەرەبوو بووینایە، ئێستا لە سەرمادا ڕەق دەبووینەوە."
لێدوانی فەرمی: ئاوات لە لێدوانێکدا بۆ ژیوار عەبدولڕەحمان، پەیامنێری ئاڤا، باسی لە کوێرەوەرییەکانی کرد و وتی: "یەکێک لە منداڵەکانم نەشتەرگەریی مێشکی بۆ کراوە، بەهۆی خراپیی دۆخی داراییەوە بە قەرز و بە بڕی دە هەزار دۆلار (دەفتەرێک) نەشتەرگەرییەکەم بۆ ئەنجام داوە؛ مانگانەش نزیکەی 300 هەزار دینار تێچووی دەرمانی منداڵەکانمە."
هەر لەو ڕووماڵەدا، کچەکەی کاک ئاوات بە هەستیارترین شێوە باسی لەو شەوە کرد کە لافاوەکە ڕوویدا و وتی: "ئەگەر باوکم تەنیا پێنج خولەک درەنگتر بگەیشتایەتەوە، لافاوەکە هەموومانی دەبرد. هەموو شەوێک نزا دەکەم کەی دەچینە ناو خانووی خۆمان؛ من و خوشک و براکەم هەموومان نەخۆشین و لە یەک ژووردا دەخەوین."
کاریگەریی ئاڤا: هەوراز گوڵپی، پێشکەشکاری ئاڤا میدیا، لە پەخشی ڕاستەوخۆدا مژدەی پێدانی خانوویەکی نوێی بەو خێزانە دا، کە بووە هۆی گۆڕینی فرمێسکی خەم و نائومێدییان بۆ شادی و خۆشییەکی بێوێنە.
باکگراوند: دوای لافاوەکەی چەمچەماڵ، تەکیە و شۆڕش، ئاڤا میدیا لە ڕێگەی کەمپەینێکی فراوانی هاوکارییەوە، توانیویەتی چەندین خانوو بۆ خێزانە زیانلێکەوتووەکان بکڕێت و کەلوپەل و پێداویستیی ناوماڵیش بۆ سەدان خێزانی دیکە دابین بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: ئامادەین ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم کەم بکەینەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
13 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 شوبات
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
پزیشکیان: ئێران بە ڕێزەوە وەڵامی ڕێز دەداتەوە و زمانی هێز قبوڵ ناکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: ئامادەین ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم کەم بکەینەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستە باڵاکان کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عەلوەکەی سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر سەوزە و میوەی خراپبوو گیرا
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەنیاهۆ سەبارەت بە ئێران شەش داواکاری لە ئەمریکا هەیە






