
دیمەنی چیپ و ئاڵای چین
ئاڤا نیوز
حکومەتی چین ئامێرێکی پێشکەوتووی بەرهەمهێنانی "چیپی پێشکەوتوو" لە تاقیگەیەکی نهێنی لە شاری شێنژن پەرەپێدەدات، میدیاکان بە "پڕۆژەی مانهاتن" ناوی دەبەن، ئامانجی ڕکابەریکردنە لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا لە بەرامبەر بەرهەمهێنانی چیپی پێشکەوتووی ژیریی دەستکرد.
چیرۆکی سەرەکی: سەرەڕای رێگرییەکانی واشنتن، بەڵام پەکین لە سەرەتای ساڵی 2025 ـەوە، لەڕێگەی پارێزراوترین تاقیگەی شاری شێنژن لە ڕووی ئەمنیەوە هەوڵی بەرهەمهێنانی چیپی نیمچە گەیەنەری پێشکەوتوو دەدات، ئامێری پەرەپێدانی بەرهەمهێنانی "چیپی پێشکەوتوو" ئێستا لەژێر تاقیکردنەوەدایە.
لێدوانی فەرمی: کریستۆف فوکێت، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ASML دەڵێت: چین، چەندین ساڵە هەوڵدەدات بۆ پەرەپێدانی ئەم جۆرە تەکنەلۆژیایە، دەشڵێت: لەوانەیە چەند ساڵێکی دیکە، چین لە بەدەستهێنانی سەربەخۆیی چیپی نیمچە گەیەنەر، سەرکەوتوو بێت.
ئامانجی چین ئەوەیە، بتوانێت چیپی پێشکەوتوو لەسەر ئەو ئامێرانە دابنێت کە بە تەواویی دروستکراوی خۆیەتی، وەکو مۆبایل، کۆمپیوتەر و سەرجەم ئەو بەرهەمانەی پێویستیان بە هەبوونی چیپە، هەوڵدەدات دەست لە زۆرینەی چیپی پێشکەتووی ئەمریکی هەڵبگرێت
لەلایەکی دیکەوە: حکومەتی چین، هێشتا چارەسەری کێشە تەکنیکییەکانی ئەو بەرهەمەی نەکردووە، بەتایبەتی لە وردەکاریی سیستەمەکە، ئەگەرچی هەبوونی پارچەکانی ئامێرە کۆنەکانی ASML، کارەکانی ئاسان کردووە، بەڵام تەنیا دەتوانێت بۆ هەندێک بەرهەمی نێوخۆیی سوودی لێ ببینێت.
زانیاریی زیاتر: ئامێری پرۆتۆتایپ، هێشتا چیپی ڕاستەقینەی هاوشێوەی چیپەکانی ژیریی دەستکرد، درووست ناکات، بەڵام پڕۆژە نهێنییەکە بەشێکە لە هەوڵەکانی پەکین، بۆ ئەوەی پشت بە تەکنەلۆژیای ڕۆژئاوایی نەبەستن.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: چین ئامانجی ئەوەیە تا ساڵی 2028 دەستی بگات بە چیپی پێشکەوتوو، ئەم دەستپێشخەرییە نهێنییەی چین، ئاماژەیە کە حکومەت چاوەڕوانیی زیاتری هەیە بۆ بەرهەمهێنانی چیپی پێشکەوتووی AI لە ناوخۆدا، ئەگەر سەرکەوتوو بێت، دەتوانێت لە بەرهەمهێنانی چیپ سەربەخۆ بێت پێویستی بە ڕۆژئاوا نەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پڕۆژەی "مانهاتن" پرۆژەیەکی ئەمریکی و نهێنی بەرهەمهێنانی بۆمب بووە لە نێوان ساڵانی 1942-1946، چیپ پارچەیەکی بچووکی ئەلیکترۆنییە، بە مێشکی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان دادەنرێت کاری سەرەکی، وەرگرتن، پێدان و کۆنترۆڵکردنی زانیارییەکانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 خولەک لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- عێراق
- 6 خولەک لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە ئێران جێ بهێڵن
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە هەولێر کۆبوونەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەلەب شاندێکی ئیدارەی کۆبانێ و حکومەتی سووریا کۆدەبنەوە






