هاتووچۆی هەولێر ئاگادارییەك ئاڕاستەی شۆفێران دەكات

شەیری بکە لە:
هاتووچۆی هەولێر ئاگادارییەك ئاڕاستەی شۆفێران دەكات

باڵەخانەی بەڕێوەبەرێتی هاتووچۆی هەولێر

ئاڤا نیوز

 

هاتووچۆی هەولێر ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیان و شوفێرانی دەکاتەوە بەهۆی کۆتاییهاتنی ساڵی ژمێریاری کارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەكە ڕادەگیرێت.

 

وێنە گەورەکە: بەهۆی کۆتاییهاتنی ساڵی ژمێریاری، ساڵانە بەڕێوەبەرایەتیی هاوتووچۆی هەولێر کارەکانی ڕادەگرێت و مامەڵەی هاووڵاتیان دەکەوێتە ساڵی نوێ، ئەو کەسانەی ڕێکەوتی مامەڵەکانیان بەسەر دەچێت، هیچ سزایەک نایانگرێتەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر، ڕایگەیاند بەهۆى كۆتايى هاتنى ساڵى ژمێريارى، ڕۆژی چوارشەممە 24-12-2025،  کۆتا ڕۆژی ساڵی ژمێریاریە، لە دوای کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ بەشی ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان کارەکانی ڕادەگرێت، ڕايیكردنى مامەڵەی هاووڵاتیان لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر دەوەستێت، تاوەکو دەست پێکردنەوەی دەوام لە سەرەتای ساڵی نوێ. 

 

ئەمەش بزانە: هاتووچۆی هەولێر، دەڵێت، داوا لە هاووڵاتیاندەکەین لەو ماوەیە سەردانمان نەکەن، هەر مامەڵەیەکیش لە ماوەی ئەم ڕاگرتنە بە سەربچێت وەکو ساڵیانە و ماوەی تۆمارکردنى ئۆتۆمبێل و گرێبەستی ئەلکترۆنی، ئەوا بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە لە دوای دەستپێکردنەوەی دەوام، هیچ کەسێک توشی سزای پێبژاردنی دواکەوتن نابێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ