ئاڤا، سوپڕایز بۆ کوڕە شەهیدێکی زیانلێکەوتووی لافاوەکەی چەمچەماڵ دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

کوڕی شەهیدێک کە ئاڤا سوپرایزی بۆ کردبوو
ئاڤا نیوز
ئاڤا میدیا، سوپڕایز بۆ کوڕە شەهیدێکی زیانلێکەوتووی لافاوەکەی چەمچەماڵ دەکات و ئۆتۆمبێلێکی سفر کیلۆمەتری بۆ دەکڕێت.
وێنە گەورەکە: هەڵمەتی ئاڤا میدیا لە گەیاندنی هاوکاری و بەهەناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاو لە سنووری چەمچەماڵ، شۆڕش، تەکیە، بازیان، ئاغجەلەر و پیرەمەگروون بەردەوامە.
سوپڕایزی ئاڤا: کەناڵی ئاڤا میدیا سوپرایز بۆ کوڕە شەهیدێکی زیانلێکەوتووی لافاوەکەی چەمچەماڵ دەکات و لەو پارەیەی خێرخوازان کە لە هەڵمەتەکەی ئاڤا کۆکراوەتەوە، ئۆتۆمبێلێکی سفر کیلۆمەتر بۆ ئەم کوڕە شەهیدەی چەمچەماڵ کڕی و هەر ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلەکەی پێبەخشرا.
لێدوانی فەرمی: محەممەد، کە باوکی لە شەڕی داعش شەهید بووە و لە لافاوەکەی چەمچەماڵ ئۆتۆمبێلەکەی ژێرئاوکەوتبوو، بە ئاڤا میدیای گوت: هێندە دڵم خۆشە، دەستم دەلەرزێت و نازانم چۆن دەری ببڕم.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەکەنە: محەممەد هەر لەگەڵ وەرگرتنی ئۆتۆمبێلەکە پێش ئەوەی لێبخوڕێت موژدەی سوپڕایزە خۆشەکەی بە دایکی گەیاند.
باکگراوند: محەممەد، گەنجێکی خەڵکی چەمچەماڵە و کوڕەشەهیدە، لەکاتی لافاوەکەی چمەچەماڵ ئۆتۆمبێلەکەی ژێرئاو دەکەوێت و بەکەڵکی دووبارە لێخوڕین نەماوە، ئەو کات قسەی بۆ ئاڤا میدیا کرد و باسی زیانەکانی ئۆتۆمبێلەکەی کرد و داوای بەهاناوەچوون و قەرەبووکردنەوەی کرد.
ئەمەش بزانە: ئاڤا بەدواداچوونی بۆ دۆخی ئەو خێزانە کرد و دەرکەوت کە بارودۆخی داراییان خراپە، هەر بۆیە ئاڤا سوپڕایزی بۆ ئەم گەنجە کرد و ئۆتۆمبێلێکی سفر کیلۆمەتری بۆ کڕی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
لە حەلەب شەڕ ڕاگیرا و بریندار و کوژراو هەیە
- تەندروستی
- 49 خولەک لەمەوپێش
ڕێگەیەکی سروشتیی بۆ كۆنترۆڵكردنی شەكرەی خوێن بەبێ دەرمان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتووچۆی هەولێر ئاگادارییەك ئاڕاستەی شۆفێران دەكات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا شەش خانووی دیکەی پێشکەش بە لێقەوماوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا لە پەخشی ڕاستەوخۆدا خەونی خێزانێکی پێشمەرگە دەکاتە ڕاستی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاندەرانی چەمچەماڵ لەناو یاریگا: ئاڤا ئاڤا، هەوراز هەوراز
7 کاتژمێر لەمەوپێش

هونەرمەند بۆکان هەورامی: پلانم هەیە زنجیرەیەک کۆنسێرت ئەنجام بدەم
8 کاتژمێر لەمەوپێش

چین لە ڕێگای پرۆژەیەکی نهێنی رکابەری وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش

جلوبەرگ و هەڵپەڕکێی کوردی دەگاتە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی
22 کانوونی یەکەم

کاروانی ئۆتۆمبێلە مۆدێل کۆنەکان شەقامەکانی هەولێر دەڕازێننەوە
21 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
لە حەلەب شەڕ ڕاگیرا و بریندار و کوژراو هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاتووچۆی هەولێر ئاگادارییەك ئاڕاستەی شۆفێران دەكات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا شەش خانووی دیکەی پێشکەش بە لێقەوماوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا لە پەخشی ڕاستەوخۆدا خەونی خێزانێکی پێشمەرگە دەکاتە ڕاستی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک کۆچبەری دیکە لە لیبیاوە دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان






