بڕگەیەکی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پەیوەستە بە کوردستان و وەزیرانی کورد ڕازی نین
- هەواڵ
- 22 کانوونی یەکەم

یەکێک لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
رۆژی سێشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆدەبێتەوە، یەكێك لە بڕگەكانی كارنامەی كۆبوونەوەكە پەیوەستە بە هەرێمی كوردستان و پرسی پابەندییە داراییەكان لە نێوان هەولێر و بەغدا.
چیرۆکی سەرەکی: بەرپرسێكی كورد لە بەغدا، كە ئاگادارترین كەسە لە دۆسیەی مووچە بە ئاڤای وت: مەسەلەكە تایبەتە بە سەردانی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان و وردبینیكردن لە داهات و خەرجییەكانی حكومەتی كوردستان.
زانیاری زیاتر: مانگی ڕابردوو گرفتێك لەنێوان هەولێر و بەغدا دروست بووە لەبارەی سەردانی شاندی چاودێریی دارایی عێراق، ئەوكات محەممەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیران پێشنیازی كردووە گرفتەكە لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران باس بكرێت، بەڵام چەند ڕۆژێك دواتر بە نووسراوی فەرمی كێشەكە چارەسەر كرا، دیوانی چاودێریی دارایی عێراق سەردانی هەولێریان كرد، هەفتەیەك لە كوردستان مانەوە و كارەكانی خۆیان كرد، 10 ڕۆژ پێش ئێستاش گەڕانەوە، واتا كێشەكە چارەسەر كراوە، ئەگەر باس بكرێت ڕەنگە گفتوگۆ لەبارەی ناوەڕۆكی ئەو ڕاپۆرتە بكرێت كە ئامادەیان كردووە.
پێدراوە ڕاستەكان: هەواڵ بڵاوبۆتەوە لە كۆبوونەوەی ئەم سێشەممەیەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی 10 دەدرێت، لەمبارەیەوە وتی: ناردنی مووچە پێویستی بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران نییە، حكومەت ئێستا خۆی كاربەڕێكەرە و ناتوانێت بڕیار بدات، لەدوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ناردنی مووچە دەسەڵاتی تەیف سامییە.
ئەوەی پێشبینی دەكرێت: قسەیەك هەیە لە كۆبوونەوەكە باسی درێژكردنەوەی ڕێككەوتننامەی هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان بكرێت، كە ئەمە مەرجی سەرەكی ناردنی مووچە لە بەغداوە لەگەڵ ناردنی 120 ملیارەكە، 31ی ئەم مانگەش ڕێككەوتنەكە تەواو دەبێت.
سەرچاوەكەی ئاڤا گوتی: ئەم بابەتە باس ناكرێت، ڕێككەوتنەكە وەكو خۆی جێبەجێ دەكرێت تاوەكو بودجەی ساڵی 2026 ئامادە دەكرێت، تەنها ڕەنگە دەستكاری 120 ملیارەكە بكرێت، ئەمەش بە لیژنەیەك سپێردراوە.
زانیاریی تایبەت: بەرپرسێكی باڵا لە حكومەتی عێراق بە ئاڤا ڕاگەیاند: "لە سبەی سێشەممەوە ڕێكارە كارگێڕی و بانكییەكان بۆ ناردنی مووچە دەستپێدەكەن، ئەم پرۆسەیە لانی كەم پێنج ڕۆژی دەوێت، بۆیە بە ئەگەری زۆرەوە پارەكە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەگاتە هەرێمی كوردستان."
ئاڤا زانیویەتی، لە کۆبوونەوەکەی سبەی، د. فوئاد حوسین، بەشداریی ناکات و تەنها خالید شوانی، وەزیری داد لەگەڵ بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق و د. هەڵۆ عەسکەری، وەزیری ژینگەی عێراق، بەشدار دەبن.
پێشهاتی نوێ: بەرپرسێکی باڵای کورد لە بەغدا بە ئاڤای وت: سبەی پێش کۆبوونەوەکە نامەیەک بۆ سوودانی دەنێردرێت بۆ ئەوەی ئەو بڕگەیە باس نەکرێت، چونکە هیچ کێشەیەک نەماوە و لە 10 ڕۆژی ڕابردوودا کێشەکان چارەسەرکراون.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 16 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- بزنس
- 31 خولەک لەمەوپێش
مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 16 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کانتۆنی جەزیرە دەرفەتێکی نوێ بۆ قوتابییە ئاوارەکان دەڕەخسێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میران بەکر: هێزێکی زۆری یەکێتی بەبێ فرمانی دادوەر هاتوونەتە سەر ماڵەکەم





