ئەنفلۆنزای باڵندە؛ پەتایەکی نوێ و مەترسییەکی دیکە لەبەردەم مرۆڤایەتیدا

شەیری بکە لە:
ئەنفلۆنزای باڵندە؛ پەتایەکی نوێ و مەترسییەکی دیکە لەبەردەم مرۆڤایەتیدا

پەتەیەکی نوێ هەڕەشە لە مرۆڤایەتی دەکات

ئاڤا نیوز

زانایانی پزیشکی لە سەرتاسەری جیهان چاویان لەسەر ڤایرۆسی "H5N1"ە؛ پرسیارە جەوهەرییەکە ئەوەیە: ئایا ئەنفلۆنزای باڵندە دەبێتە پەتای داهاتووی مرۆڤایەتی؟ هۆشدارییەکان لە ئاستێکی بەرزدان و ئامارەکانیش نیشانەی مەترسیدار دەخەنە ڕوو.

وێنە گەورەکە: هەموو شتێک لە گۆشەیەکی دووری کێڵگەیەکی پەلەوەر لە ئاسیاوە دەستی پێکرد. باڵندەیەک کە هەڵگری ڤایرۆسی H5N1 بوو، نەخۆشییەکەی بۆ جووتیارێک گواستەوە. ئەمە تەنیا گواستنەوەیەکی ئاسایی نەبوو، بەڵکو دەستپێکی گەشتێکی ترسناکی ڤایرۆسەکە بوو کە ئێستا جیهانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

ئامارەکان چیمان پێدەڵێن؟

لە کۆتایی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردووەوە تاوەکو ئابی 2025، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO) داتا نوێ بڵاو دەکاتەوە:

- 990 حاڵەتی تووشبوونی مرۆڤ لە 25 وڵاتی جیهان تۆمار کراون.

- 475 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

- ڕێژەی مردن بەم ڤایرۆسە دەگاتە 48%، ئەمەش ئامارێکی زۆر مەترسیدارە بەراورد بە پەتاکانی دیکە.

تەنیا باڵندەکان نین!

پزیشکان ئاماژە بەوە دەدەن کە ڤایرۆسەکە چیتر تەنیا لەناو باڵندەکاندا قەتیس نەماوە. H5N1 گەشتێکی درێژی بڕیوە و لە جەستەی مانگا و تەنانەت پڵنگەکانیشدا بینراوە. ئەم بازدانە جۆرییە، مەترسییەکانی نزیکبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە مرۆڤ زیاتر دەکات.

مەترسییە ڕاستەقینەکە چییە؟

لە تاقیگەکانی زانکۆی "ئاشۆکا" لە هیندستان، زانایان باس لە سیناریۆیەکی مەترسیدار دەکەن: "گۆڕینی کۆدی ڤایرۆسەکە".

- ئەگەر ڤایرۆسەکە بازدانی بۆماوەیی (Mutation) بکات و فێر ببێت لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە بپەڕێتەوە، ئەو کات جیهان ڕووبەڕووی قەیرانێکی تەندروستیی گەورە دەبێتەوە کە کۆنترۆڵکردنی ئاسان نابێت.

- زانایان دەڵێن هەرچەندە پەتاکە بە هێمنی دەستی پێکردووە، بەڵام هێشتا کات ماوە. کلیلەکە لە دەستی سیستەمی تەندروستیی جیهانیدایە؛ ئەگەر چاوکراوەتر و خێراتر بن لە ناسینەوەی حاڵەتەکان، دەتوانرێت ڕێگری لە کارەساتێکی مرۆیی دیکە بگیرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ