کێشە داراییەکانی یانەی هەولێر دەتەقێتەوە؛ سەرۆکی یانەکە داوای هاوکاری خێرا دەکات
- کوردستان
- 21 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
کێشەکانی داراییەکانی یانەی هەولێر تا دێت زیاتر دەبێت و سەرۆکی یانەکەش داوا دەکات هاوکاریی بکرێن، دەڵێت چەند یاریزانێک لە رێگەی فیفاوە سکاڵایان تۆمارکردووە یانەکەش پێویستی بە نزیکەی حەوت بۆ هەشت ملیار دینارە تاوەکو کێشە داراییەکانی چارەسەر بکات.
چیرۆکی سەرەکی: یانەی هەولێر جارێکی دیکە رووبەڕووی کێشەی دارایی بووەتەوە، چەند یاریزانێکی ئەو یانەیە لە رێگەی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق و فیفاوە سکاڵایان تۆمار کردووە و داوا دەکەن شایستە داراییەکانیان بۆ خەرج بکرێت و مووچەکانی پێشوویان پێبدرێت.
لێدوانی فەرمی: سەفین یاسین، سەرۆکی یانەی هەولێر، بە ئاڤای راگەیاند، لە ڕووی داراییەوە بارودۆخیان زۆر خراپە، وتیشی یانەکە بە جێناهێڵم، بە پێچەوانە تا کۆتایی بەردەوام دەبم، بەڵام قەرزە کۆنەکانی سەر یانەکە پێویستە چارەسەر بکرێن، نزیکەی حەوت بۆ هەشت ملیار دینار قەرز لە سەر یانەی هەولێر کۆبووەتەوە، بەشێک لە یاریزانەکانیشمان لە ڕێگەی فیفا و یەکێتی تۆپی پێی عێراق سکاڵایان تۆمار کردووە.
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی سەرۆکی یانەی هەولێر، ئەو کێشانە پەیوەندی بە پێش دەستبەکاربوونی ئەو هەیە. وتیشی، دەبێت یانەی هەولێر بتوانێت خۆی داهاتی خۆی دابین بکات.
ژمارەکان وادەڵێن: نزیکەی حەوت بۆ هەشت ملیار قەرز لەسەر یانەی هەولێر کۆبووەتەوە، ملیارێک قەرزی مووچەی یاریزانانەکانە، پێویستیشی بە ملیۆنێک تا دوو ملیۆن دۆلار هەیە بۆ ئەوەی یاریزانانی نوێ بگوازێتەوە.
هۆکارە زانراوەکان: بەهۆی بەهێزبوونی خولی نایابی عێراق و گرانبوونی گرێبەستی یاریزانان لە جیهان بەگشتی و عێراق بە تایبەتی، خەرجی یانەکان و یاریزانەکان زیاتر بووە.
چارەسەرەکان: سەرۆکی یانەی هەولێر دەڵێت، چارەسەری خێرای ئەو کێشانە لە رێگەی پێدانی مووچە و شایستە داراییەکانەوە دەبێت، بۆیە پێویستە حکومەت و کاربەدەستانی هەولێر هاوکاریی یانەکە بکەن، بەردەوامیش بن، چونکە ساڵ بە ساڵ ئەرکی یانەکان سەختر دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 29 خولەک لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی ئەفریقی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
5 خولەک لەمەوپێش

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
40 خولەک لەمەوپێش

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
40 خولەک لەمەوپێش

لە سلێمانی دزێک بە 150ملیۆن دینارەوە هەڵاتووە و ساڵێکە دەستگیر نەکراوە
44 خولەک لەمەوپێش

خانمێک لە هەولێر حەوت دەفتەر دۆلاری لێ خوراوە و گۆشەگیر بووە
55 خولەک لەمەوپێش
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی دزێک بە 150ملیۆن دینارەوە هەڵاتووە و ساڵێکە دەستگیر نەکراوە






