عەبدولڕەزاق شەمسەدین، هونەرمەندی ناوداری هەولێر تووشی ڕووداوی شێلان بوو
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

عەبدولڕەزاق شەمسەدین، ئەکتەری ناسراوی شاری هەولێر
ئاڤا نیوز
عەبدولڕەزاق شەمسەدین، ئەکتەری ناسراوی شاری هەولێر، لە کاتی پەڕینەوەی لە شەقامێک تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و بەهۆیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
چیرۆکی سەرەکی: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 21-12-2025، لە شەقامی سەرەکیی گرووپی ئەندازیاران لە نزیك کەسنەزان، ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە هونەرمەند عەبدولڕەزاق شەمسەدین و بەو هۆیەوە بریندار بوو.
لێدوانی فەرمی: ڕزگار عەبدولڕەزاق، کوڕی هونەرمەندەکە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: باوکم ماوەیەک بوو بەهۆی نەخۆشییەوە لە ماڵەوە بوو، ئەمڕۆ کە هەستی کردووە تەندروستی باشترە، ویستوویەتی بچێتە دەرەوە بۆ پیاسەیەک.
- لە کاتی پەڕینەوەی لە شەقام، ئۆتۆمبێل لێی داوە؛ ئێستا لە نەخۆشخانەیە و چارەسەر وەردەگرێت.
- خۆشبەختانە تەندروستی جێگیرە، هەرچەندە ئازار لە سەر و قاچەکانیدا هەیە، بەڵام مەترسی لەسەر ژیانی نییە.
باکگراوند: عەبدولڕەزاق شەمسەدین، یەکێکە لە ئەکتەرە دێرینەکانی هەولێر، لە ساڵی 1954 لە گەڕەکی خانەقا لەدایکبووە. لە ساڵی 1970 بە درامای "فاڵچی" دەستی بە کاری هونەری کردووە و بەشداریی لە دەیان دراما و شانۆی وەک (مارەیی، چڵپاو، پێچە ڕەش، کەوەکانی قەرەچووغ، سێدارە و دراوسێ) کردووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
تابلۆیەک بە چوار ملیۆن دۆلار؛ گرانترین ژمارەی ئۆتۆمبێل لە هەولێرە
- بزنس
- 55 خولەک لەمەوپێش
سێ داواکارییەکەی تەیف سامی بۆ ناردنی مووچە جێبەجێ دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

تابلۆیەک بە چوار ملیۆن دۆلار؛ گرانترین ژمارەی ئۆتۆمبێل لە هەولێرە
19 خولەک لەمەوپێش

ئاڤا دەبێتە پردی خێر؛ دایە زوهرە دوای لەدەستدانی ئاژەڵەکانی، 10 مەڕی بە دیاری پێگەیشت
33 خولەک لەمەوپێش

ئەنفلۆنزای باڵندە؛ پەتایەکی نوێ و مەترسییەکی دیکە لەبەردەم مرۆڤایەتیدا
3 کاتژمێر لەمەوپێش

یەکەم خاوەن پێداویستیی تایبەت چووە بۆشایی ئاسمان
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دایکانی کرماشان گۆرانیی "هەنارە" بڵاو دەکەنەوە
20 کانوونی یەکەم
- کولتوور
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆکان هەورامی گۆرانیی "ڕێی بیرچوون" بڵاو دەکاتەوە
- کولتوور
- 20 کانوونی یەکەم
دایکانی کرماشان گۆرانیی "هەنارە" بڵاو دەکەنەوە
- کولتوور
- 20 کانوونی یەکەم
دوای ماوەیەک دابڕان؛ زەکەریا عەبدوڵڵا لە هەولێر دەرکەوتەوە
- کولتوور
- 18 کانوونی یەکەم
ئەیوب عەلی: کار لەسەر 12 بەرهەمی نوێ دەکەم
- کولتوور
- 17 کانوونی یەکەم
فیلمی بەرازیلییە شینەکە لە ژمارەیەک پلاتفۆرمی جیهانی دادەنرێت
- کولتوور
- 16 کانوونی یەکەم
خەجێ گۆرانیی"گوڵزار" بە ژیریی دەستکرد بڵاو دەکاتەوە






