ئاڤا دەبێتە پردی خێر؛ دایە زوهرە دوای لەدەستدانی ئاژەڵەکانی، 10 مەڕی بە دیاری پێگەیشت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

دایە زوهرە، ئەو خانمە بەتەمەنە نیشتمانپەروەرەی تەکیە کە لە لافاوەکەی ئەم دواییەدا تەواوی سەرچاوەی بژێوییەکەی لەدەستدا، ئەمڕۆ خەندە گەڕایەوە سەر لێوانی. دوای ئەوەی ئاڤا میدیا دەنگی گەیاند، سەرمایەدارێک بەڵێنەکەی بۆ قەرەبووکردنەوەی جێبەجێ کرد.

وێنە گەورەکە: لە لافاوەکەی شارەدێی تەکیە، زوهرە محەممەد 10 سەر ئاژەڵی کە تاقە سەرچاوەی بژێوی بوون تیاچوون. ئاڤا میدیا چیرۆکی ئەم دایکە بەتەمەنەی بڵاوکردەوە؛ هەر زوو حاجی سالار، سەرمایەدار و خێرخوازی دەڤەری گەرمیان، لە ڕێگەی ئاڤاوە بەڵێنی دا تەواوی زیانەکانی بۆ قەرەبوو بکاتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ یەکشەممە، حاجی سالار بەڵێنەکەی بردەسەر و 10 سەر مەڕی ڕەوانەی تەکیە کرد و ڕادەستی دایە زوهرەی کرد.

لێدوانی فەرمی: زوهرە محەممەد، بە دڵخۆشییەکی زۆرەوە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئێستا زۆر دڵخۆشم و خەمی ئەو چەند ڕۆژەم ڕەوییەوە؛ من بە فرۆشتنی شیر و ماستی ئەم ئاژەڵانە بژێویی خۆم دابین دەکەم.

"هەر خۆم شوانیی مەڕەکان دەکەم و بەردەوام دەبم لە کارەکەم."

- لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سوپاسی تایبەتی ئاڤا میدیای کرد کە بووە دەنگی ئەو و گەیاندیانە لای خێرخوازان، هەروەها سوپاسی حاجی سالاری کرد کە لە گەرمیانەوە بەدەم هاوارەکەیەوە چوو و خەندەی بۆ گەڕاندەوە.



زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ