باندێکی فێڵباز لە هەولێر؛ لە ڕێگەی تەکنیکێکی نوێوە پارەی دووکانداران دەبەن
- هەواڵ
- 21 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
باندێکی ڕێکخراو لە شاری هەولێر، لە ڕێگەی فێڵێکی نوێ و سیناریۆیەکی داڕێژراوەوە، ملیۆنێک و 620 هەزار دیناری دووکاندارێکیان برد و بێسەروشوێن بوون.
چیرۆکی سەرەکی: باندەکە بە شێوازێکی زۆر ورد کار دەکەن؛ بە جۆرێک خۆیان هەم "فرۆشیار" و هەم "کڕیار" بوون بۆ ئەوەی متمانەی دووکاندارەکە بەدەستبهێنن و دواتر بڕە پارەیەکی گەورەی لێ وەربگرن.
چیرۆکەکە چۆن دەستیپێکرد؟: کاک کامیل عەباس، دووکاندارێکە لە گەڕەکی سێتاقانی هەولێر، چیرۆکەکەی بۆ ئاڤا نیوز بەمجۆرە گێڕایەوە:
- کەسێک بەناوی مەندووبی هەنگوین تەلەفۆنی بۆ دەکات و چوار کیلۆ هەنگوینی بە قیست (کەی فرۆشتت پارەکەی بدە) بۆ دەنێرێت.
- دوای تەنیا دوو کاتژمێر، کڕیارێک دەچێتە دووکانەکە و هەموو هەنگوینەکە دەکڕێت و دەڵێت "ئەمە زۆر ئەسڵە، ئەگەر هەبێت هەموویم دەوێت.
فێڵە گەورەکە: دووکاندارەکە تەلەفۆن بۆ مەندووبەکە دەکاتەوە بۆ داواکردنی بڕی زیاتر. مەندووبەکە دەڵێت 46 کیلۆ هەنگوین و 21 کیلۆ سرکەم ماوە، بەڵام چونکە منداڵم نەخۆشە و دەیبەم بۆ ئێران، دەبێت "کاش" پارەکەم بدەیتێ.
- کاک کامیل بەهۆی ئەوەی کڕیاری حازری هەبووە، متمانە دەکات و بڕی یەک ملیۆن و 620 هەزار دینار دەداتە شۆفێری تاکسییەک و بارەکە وەردەگرێت، بەڵام دواتر دەردەکەوێت: تەلەفۆنی کڕیار، مەندووب و شۆفێری تاکسییەکە هەمووی داخراون.
- ئەو هەنگوینەی کیلۆی بە 30 هەزار دابوویێ، بەرهەمێکی کوالیتی نزمە و پێنج هەزار دیناریش ناکات.
لێدوانی فەرمی: موقەدەم کیفاح حەسەن، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند: پێویستە ئەو دووکاندارە بەزوویی سەردانی بنکەی پۆلیس بکات و سکاڵا تۆمار بکات. لای خۆمانەوە لە ڕێگەی کامێراکانی چاودێری و بەڵگەکانەوە، بەدوای ئەندامانی باندەکەدا دەگەڕێین بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی یاسایان بکەینەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا سەرچاوەی دەنگی تەقینەوەکانی سنووری خانەقین ئاشکرا دەکات






