هۆشیار زێباری: دانوستانی ئەمریكا و ئێران باش بوو، بەڵام هێزی خراپە لە وردەكارییەكاندایە

شەیری بکە لە:
هۆشیار زێباری: دانوستانی ئەمریكا و ئێران باش بوو، بەڵام هێزی خراپە لە وردەكارییەكاندایە

ۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی

ئاڤا نیوز

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسیی پارتی ڕایدەگەیێنێت، چارەسەریی پرسی ئەتۆمیی ئێران، كارێكی وەها ئاسان نییە و وردەكاریی زۆری تەكنیكی، زانستی و كردەیی لەخۆدەگرێت.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هەینی، گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە شاری مەسقەتی پایتەختی عومان کۆتایی هات و چەنین دانووستانی دیكەی بەدوایدا دێت، ئامانجی سەرەکیی ئەم خولەی دانوستانەكانیش، ڕەخساندنی زەمینە بوو بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانە دیپلۆماسی و تەکنیکییەکان و تاوتوێکردنی پلانێكی سەرەتایی کە لەلایەن ئێرانەوە پێشکەش كراون.

بڵاوکراوەی فەرمی: هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نووسیویەتی، "دانوستانەكانی ئەمڕۆی شاری مەسقەتی پایتەختی عومان، بە باشی بەڕێوەچوو، لەپێناو كەمكردنەوەی گرژییەكان و پەرەسەندنە سەربازییەكانی ئێستا، بەڵام هێزی خراپەكاری لە وردەكارییەكاندایە و چارەسەریی دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران، بەسوودوەرگرتن لە ئەزموونەكانی ڕابردووماندا؛ چەندین وردەکاریی تەکنیکی، زانستی و كردەیی لەخۆدەگرێت، بۆیە کۆبوونەوەی داهاتوو گرنگتر و یەکلاکەرەوەتر دەبێت".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ