هۆزی جبوور پیرۆزبایی لە پارێزگاری نوێی حەسەکە دەکەن و پشتگیری خۆیان بۆ دەردەبڕن

شەیری بکە لە:
هۆزی جبوور پیرۆزبایی لە پارێزگاری نوێی حەسەکە دەکەن و پشتگیری خۆیان بۆ دەردەبڕن

نورەددین عیسا. پارێزگاری حەسەکە

ئاڤا نیوز

شێخی هۆزی جبوور، لە پەیامێکیدا پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە نورەددین عیسا وەک پارێزگاری نوێی حەسەکە کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لەو ئەرکەی پێی سپێردراوە.

پەیامی فەرمی: نەواف عەبدولعەزیز، شێخی هۆزی جبوور لە پەیامێکدا دەڵێت: متمانەی تەواومان هەیە کە ئێوە بەهۆی داناییتان لە بڕیاردان و لێهاتووییتان لە بەڕێوەبردندا، لە خەڵکەوە نزیک دەبن.

متمانەی ئێمە لەوەوە سەرچاوە دەگرێت، دەزانین لەم قۆناغە هەستیارەدا بەرپرسیارێتییەکی گەورەتان لەسەر شانە، قۆناغێک  پێویستی بە پیاوانی دەوڵەت هەیە کە پارێزگاری لە کەرامەتی نیشتمان و هاووڵاتی بکەن و ڕۆحی برایەتی و هاوبەشی لەنێوان هەموو پێکهاتەکانی ناوچەکەدا بەهێز بکەن".

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەهۆی ‌هێرشەکانی ئەم دواییەی دیمەشق بۆ سەر هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و پاڵپشتی هۆزە عەرەبەکان و هەڵگەرانەوەی بەشێک لە هۆزەکان لە هێزەکانی سووریای دیموکرات، نامتمانەیەکی گەورە لە نێوان هۆزەکان و هەسەدە دروستبووە، ئەم پیرۆزباییکردنە وەکو هەوڵیک دەبینرێت بۆ کەمبوونەوەی نیگەرانییەکان و متمانە دروستکردنەوە لە نێوان بەرپرسانی ناوچە کوردییەکان و هۆزە عەرەبییەکانی ناوچەکە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ