لە ڕانیە پرۆژەیەكی جیاوازی كشتوكاڵی دەكرێتەوە؛ دەیان هەلی كار دەڕەخسێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی کارکردن لە کارگەکە
ئاڤا نیوز
لە ڕانیە پرۆژەیەكی گرنگ بۆ بەرهەمە كیمیایی و ئۆرگانیە كشتوكاڵییەكان كرایەوە كە بە هاوبەشی لەنێوان وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی و بیانی بۆ بەرهەمهێنانی ماددە قڕكەرەكان بونیادنراوە و دەیان دەرفەتی كار بۆ دەرچووانی كۆلێژی كشتوكاڵ دەڕەخسێنێت.
چیرۆکی سەرەکی: لەچوارچێوەی بایەخ پێدانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە وەبەرهێنان و پرۆژە بەرهەمهێنەرەكان، پرۆژەی 'پلانت ئێنێرجی' لە ڕانیە بۆ بەرهەمی كیمیایی و ماددە قڕكەرە كشتوكاڵییەكان، بە تێچووی سێ ملیار دینار جێبەجێ كراوە و وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتیش بڕی 150 ملیۆن دیناری لەچوارچێوەی پرۆژەی گەشانەوە بۆ پاڵپشتیی پرۆژەكە دابین كردووە.
بۆچی گرنگە: كارگەكە سەرەڕای ئەوەی بەرهەمی كیمیایی قڕكەرەكان بە كوالێتی بەرز و نرخی هەرزان بۆ جووتیاران دەستەبەر دەكات، دەرفەتی كاریش بۆ ژمارەیەك دەرچووی كۆلێژ و پەیمانگەی كشتوكاڵی دەڕەخسێنێت بەپێی تایبەتمەندی و پسپۆڕیی دەرچووان.
لێدوانی فەرمی: بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بەرهەمەكانی كارگەی 'پلانت ئێنێرجی'، جگە لە پێداویستی ناوخۆیی، بۆ ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان و عێراقیش هەناردە دەكرێت.
دووپاتیشی كردەوە، جووتیارانمان دەتوانن پشت بە بەرهەمەكانی ئەو كارگەیە ببەستن و لەكاتی كێڵانی زەوییەكانیان بەكاریبهێنن، بەو پێیەی بە كوالێتی بەرز بەرهەمدەهێنرێن.
بابەتە ستراتیژییەكە: وەزیری كشتوكاڵ ئاماژەی بەوەشكرد، هەوڵەكانی وەزارەت بە ئاراستەی كەمكردنەوەی هاوردەی بەرهەمی دەرەوە و زیادكردنی بەرهەمی باوەڕپێكراوی خۆماڵین، لەو چوارچێوەیەشدا بەڵێنی هەماهەنگی و پاڵپشتی بۆ فراوانكردنی كارگەكە و بەكارخستنی سەرجەم بەشە تەواوكارییەكانی دەدەین لەڕێگەی دابینكردنی زەویی زیاتر بۆ پرۆژەكە كە دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی كارگەكە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەکانی بۆ سەر ئێران تووندتر دەکات
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئایا سەگەکان پێشبینی کارەسات دەکەن؟
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ نزیکەی 50 ماڵ لە گەڕەکی بێرکۆتی نوێ بێ کارەبان
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
زاواکەی ترەمپ بەبێ مووچە گرێکوێرەکان دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئایا سەگەکان پێشبینی کارەسات دەکەن؟
32 خولەک لەمەوپێش

یەکەمین پاڵەوانێتیی ماتۆڕسواریی ژنان لە کرماشان بەڕێوەچوو
2 کاتژمێر لەمەوپێش

باندێکی فێڵباز لە هەولێر؛ لە ڕێگەی تەکنیکێکی نوێوە پارەی دووکانداران دەبەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش

تابلۆیەک بە چوار ملیۆن دۆلار؛ گرانترین ژمارەی ئۆتۆمبێل لە هەولێرە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا دەبێتە پردی خێر؛ دایە زوهرە دوای لەدەستدانی ئاژەڵەکانی، 10 مەڕی بە دیاری پێگەیشت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەکانی بۆ سەر ئێران تووندتر دەکات
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئایا سەگەکان پێشبینی کارەسات دەکەن؟
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ نزیکەی 50 ماڵ لە گەڕەکی بێرکۆتی نوێ بێ کارەبان
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
زاواکەی ترەمپ بەبێ مووچە گرێکوێرەکان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک خۆپیشاندانە و ڕێگایەکی سەرەکی داخرا






