ئاڤا نیوز
ماوەی هەفتەیەکە نزیکەی 50 ماڵ لە گەڕەکی بێرکۆتی نوێی شاری هەولێر کارەبایان نیە، لە ڕێگەی ئاڤا داوا دەکەن بەدواداچوون بۆ ئەو کێشەیە بکرێت.
کێشەی سەرەکی: ئەمڕۆ ژمارەیەک هاووڵاتی لە گەڕەکی بێرکۆتی نوێی شاری هەولێر پەیوەندییان بە ئاڤاوە کردووە و دەڵێن، "ماوەی هەفتەیەکە نزیکە 50 ماڵ کارەبامان بڕاوە و تاوەکو ئێستا نەهاتووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: کەمال عەساف، بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای دووی هەولێر، بە ئاڤای ڕاگەیاند، هۆکاری تێکچوونی کارەبای گەڕەکی بێرکۆتی نوێ، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەوانەی لە گەڕەکی هەشتی حەسارۆک تازە خانوویان درووست کردووە، بە نایاسایی کارەبایان ڕاکێشاوە، ئەو گەڕەکە نوێییە تۆڕی کارەبایان نیە، دەشڵێت، دانیشتووانی ئەو گەڕەکە، بەشێوەی فول کارەبایان ڕاکێشاوە و زیادەڕۆیش لە بەکارهێنانی دەکەن.
چارەسەرەکان: ئاڤا میدیا بەدواداچوونی بۆ چارەسەری ئەو گرفتە کرد، بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای دووی هەولێر دەڵێت، ئەم کێشەیە تەنیا بە دابینکردنی تۆڕی کارەبا چارەسەر دەکرێت، لەسەر هێڵ دەبن بۆ ئەوەی گرفتەکە چارەسەر بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک: پارە بەختەوەری ناهێنێت






