سوننەکان ئەمجارەش نەیانتوانی کاندیدێک بۆ سەرۆکی پەرلەمان یەکلایی بکەنەوە
- عێراق
- 21 کانوونی یەکەم

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی
ئاڤا نیوز
بۆ جاری چوارەم، ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی کە هێزە سوننەکان لەخۆی دەگرێت، بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کۆبوونەوە، بەڵام ئەمجارەش نەیانتوانی بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بدەن و بگەنە ڕێککەوتن لەسەر کاندیدێک بۆ ئەو پۆستە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، کۆبوونەوەیەکی لە ماڵی سابت عەباسی، سەرۆکی هاوپەیمانیی "حەسم"ـی نیشتمانی، ئەنجام دا، بە ئامادەبوونی سەرکردەی ئەو حیزب و هاوپەیمانێتییانەی کە ئەنجوومەنەکەیان پێکهێناوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر تاوتوێکردنی شایستە دەستوورییەکان و گرنگیی یەکلاکردنەوەیان کرا. هاوکات بەمەبەستی تەواوکردنی گفتوگۆ و دانوستانەکان لەناو ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانیدا، ئامادەبووان بڕیاریان دا گفتوگۆکانیان لە کۆبوونەوەیەکی دیکەدا درێژە پێ بدەن کە بڕیارە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
زانیاریی زیاتر: هەر بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، ئامادەبووان پابەندبوونی خۆیان بەو وادە دەستوورییانە دووپات کردەوە کە بۆ دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران دیاریکراون. هاوکات جەختیان لە یەکلاکردنەوەی دۆسیەی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و هەردوو جێگرەکەی کردەوە.
باکگراوند: سەرۆککۆماری عێراق لە مەرسومێکی کۆماریدا ڕۆژی 29ـی ئەم مانگەی وەک یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق دیاریکرد، بەڵام تاوەکو ئێستا شیعە، سوننە و کورد نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەسەر دیاریکردنی کاندیدی پۆستەکانی سەرۆکوەزیران، سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆککۆمار.
دەقی ڕاگەیێنراوەکەی ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی بە زمانی عەرەبی
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 16 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- بزنس
- 31 خولەک لەمەوپێش
مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 16 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کانتۆنی جەزیرە دەرفەتێکی نوێ بۆ قوتابییە ئاوارەکان دەڕەخسێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میران بەکر: هێزێکی زۆری یەکێتی بەبێ فرمانی دادوەر هاتوونەتە سەر ماڵەکەم






