تابلۆیەک بە چوار ملیۆن دۆلار؛ گرانترین ژمارەی ئۆتۆمبێل لە هەولێرە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

گرانترین تابلۆی ئۆتۆمبێل لە هەولێرە
ئاڤا نیوز
لە شاری هەولێر، گرانترین ژمارەی ئۆتۆمبێل لەسەر ئاستی عێراق تۆمار کراوە؛ تابلۆیەک کە نرخی کڕین و فرۆشتنی، چەندین هێندەی نرخی خودی ئۆتۆمبێلەکە تێدەپەڕێنێت.
چیرۆکی سەرەکی: تابلۆکە تەنیا ژمارەی (2)ـە و لەسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری (ڕۆڵس ڕایس) مۆدێل 2026 بەستراوە. ئەم ئۆتۆمبێلە لە جیهاندا تەنیا 80 دانەی لێ بەرهەم هێنراوە و لە تەواوی عێراقدا تەنیا ئەم دانەیە هەیە کە لە هەولێرە.
ژمارەکان وادەڵێن: نرخی ئۆتۆمبێلەکە: نزیکەی یەک ملیۆن دۆلارە. نرخی تابلۆکە: نزیکەی چوار ملیۆن دۆلارە.
- خاوەنەکەی پێشتر ڕەقەمەکەی بە ملیۆنێک و 750 هەزار دۆلار کڕیوە، بەڵام ئێستا ئامادە نییە بە چوار ملیۆن دۆلاریش بیفرۆشێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ئەوەی سیستمی تابلۆی ئۆتۆمبێل گۆڕدرا و کۆدی هەولێر بووە (22)، ژمارەی (2) بەهایەکی مادیی زۆر زیاتری پەیدا کرد، چونکە تابلۆکە دەبێتە (22 | 2)، ئەمەش خولیایەکی گەورەی لای بازرگانان و ئارەزوومەندانی ژمارەی نایاب دروست کردووە.
زانیاریی پەیامنێر: بەپێی بەدواداچوونی پەیامنێری ئاڤا و گفتوگۆ لەگەڵ بازرگانانی تابلۆی ئۆتۆمبێل، خەڵکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق خولیایەکی بێوێنەیان بۆ ژمارەی تاک و نایاب هەیە. شارەزایان پێشبینی دەکەن ئەگەر تابلۆکە بخرێتە بازاڕەوە، کڕیارانی بەغدا و شارەکانی دیکە ئامادەن تاوەکو شەش ملیۆن دۆلار (600 دەفتەر) بۆ کڕینی تەرخان بکەن.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 17 خولەک لەمەوپێش
دووەمین کۆڕبەندی 'سەقزناسی' بەڕێوەچوو
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەمین پاڵەوانێتیی ماتۆڕسواریی ژنان لە کرماشان بەڕێوەچوو
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پڕۆژەیەک لەجیاتی 18 مانگ بە شەش مانگ تەواو دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

یەکەمین پاڵەوانێتیی ماتۆڕسواریی ژنان لە کرماشان بەڕێوەچوو
1 کاتژمێر لەمەوپێش

باندێکی فێڵباز لە هەولێر؛ لە ڕێگەی تەکنیکێکی نوێوە پارەی دووکانداران دەبەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا دەبێتە پردی خێر؛ دایە زوهرە دوای لەدەستدانی ئاژەڵەکانی، 10 مەڕی بە دیاری پێگەیشت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

عەبدولڕەزاق شەمسەدین، هونەرمەندی ناوداری هەولێر تووشی ڕووداوی شێلان بوو
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەنفلۆنزای باڵندە؛ پەتایەکی نوێ و مەترسییەکی دیکە لەبەردەم مرۆڤایەتیدا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەمین پاڵەوانێتیی ماتۆڕسواریی ژنان لە کرماشان بەڕێوەچوو
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پڕۆژەیەک لەجیاتی 18 مانگ بە شەش مانگ تەواو دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی هەولێر تەقەکەرێکی دەستگیر کرد؛ ماددەی هۆشبەر و پارەی ساختەشی پێبووە






