لە هەولێر پڕۆژەیەک لەجیاتی 18 مانگ بە شەش مانگ تەواو دەکرێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

پڕۆژەی جووتسایدی هەولێر - گۆمەسپان، کە بڕیار بوو لەماوەی 18 مانگ تەواو بکرێت، بە شەش مانگ تەواو دەکرێت، ئێستا لە قۆناغی کۆتاییدایە و کەمتر لە مانگێکی دیکە دەکرێتەوە.

بۆچی گرنگە: ڕێگاکە هەولێر دەبەستێتەوە بە چوارڕیانی گۆمەسپان، درێژییەکەی 16 کیلۆمەترە و دوو سایدە، هەر ئاراستەیەکی سایدەکان پانی 10 مەتر و 75 سانتیمەترە. ڕێڕەوێکی فریاگوزاریشی هەیە، ئێستا هەردوو سایدی ڕێگاکە قیرکراوە، تەنیا هەندێک وردەکاری و جوانکاری ماوە تەواو بێت.

لێدوانی فەرمی: ئەندازیار ئەمیر عەبدولخالق، بەڕێوەبەری پرۆژەکانی ڕێگاوبان لە هێمن گرووپ  بە ئاڤای وت، 14ـی شەشی ئەمساڵ دەستمان بە پڕۆژەکە کرد، وادەی پڕۆژەکە 18 مانگە، پلانەکە وابوو کۆتایی ساڵی 2026 تەواو بکرێت، بەڵام ئێمە کارەکانمان زۆر خێرا کرد، نزیکەی مانگێکی دیکە هەردوو سایدی ڕێگاکە بەڕووی شوفێراندا دەکەینەوە، تەنانەت قیرکردنیش تەواو بووە، ئێستا  هێلکاری بۆ دەکرێت و هێماکانی هاتووچۆ دادەنرێن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پڕۆژەکە تایبەتمەندی زۆر بەرزە و بە ستانداری جیهانی کراوە، 50 ئاوبەری سندووقی بە درێژی و قەبارەی جیاواز تێدایە، لەگەڵ شەش بەرزە پرد و یەک نەفەق، بە سێ چین قیرکراوە، ئەستووریی قیرەکە 21 سانتیمەترە، ژێر قیرەکەش دوو چین بەردی شکاوە بە ئەستووریی 30 سانتیمەتر، ئینجا دوو چین تێکەڵەیە بە ئەستووریی 40 سانتیمەتر، سیستەمی ئاوەڕۆ، دیواری پاڵپشت، پەرژینی خۆپاراستن و هەموو شتێکی بۆ کراوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ