سێ داواکارییەکەی تەیف سامی بۆ ناردنی مووچە جێبەجێ دەکرێن

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
سێ داواکارییەکەی تەیف سامی بۆ ناردنی مووچە جێبەجێ دەکرێن

دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی 10 تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق سێ داواکاری لە وەزارەتی دارایی کوردستان هەیە. بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق دەڵێت، سبەی دووشەممە وەڵامی هەرسێ داواکارییەکەی بۆ دەنێردرێن.

وێنە گەورەکە: هەوڵەکان بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی 10 بەر لە سەری ساڵ بەردەوامن، تەیف سامی بۆ خەرجکردنی مووچەکە سێ داواکاری هەیە، میزان موراجەعە، داهاتی ناوخۆ و بڕی هەناردەی ئەو مانگەی نەوتی کوردستان.

شێوازی جێبەجێکردن: وەزارەتی دارایی کوردستان بڕیاری داوە سبەی دووشەممە 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ بە کاش بە لقی هەولێری بانکی ناوەندی بدرێت. وەزارەتی نەوتی عێراقیش نووسراوی داهات و هەناردەی نەوتی کوردستانی لەبەردەستە سبەی دووشەممە تەواو دەکرێت. میزان موراجەعەی مانگی 10، ڕاپۆرتی داهات و خەرجییەکانی حکومەت، لە هەفتەی ڕابردووەوە بۆ بەغدا نێردراوە و ئامادەیە.

ئەمە هەرسێ داواکارییەکەی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقن بۆ ناردنی مووچەی مانگی 10، سبەی هەموویانی بەیەکەوە بۆ دەنێردرێن.

لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق بە ئاڤای وت، کۆتایی ئەم هەفەتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچە دەنێردرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ