جووتیاران و خاوەن حەوزە ماسییە زیانلێکەوتووەکانی لافاو قەرەبوو دەکرێنەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دیمەنی ژمارەیەک حەوزی ماسی لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاند، پڕۆسەی قەرەبووکردنەوەی ئەو جووتیار و خاوەن حەوزە ماسییەکان دەستپێدەکات کە بەهۆی لافاوەکەی ئەم دواییەوە لە سنووری چەمچەماڵ و تەقتەق زیانیان پێگەیشتووە.
وێنە گەورەکە: دوای ئەو لافاوە کارەساتبارەی سنووری پارێزگای سلێمانی گرتەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا لە ڕێگەی لیژنەیەکی پسپۆڕەوە زیانی جووتیاران بخەمڵێنێت و قەرەبوویان بکاتەوە.
لێدوانی فەرمی: بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاند: لیژنەیەکی تایبەتمەند فۆڕمێکی بۆ تۆمارکردنی زیانەکان دروستکردووە؛ هەر کەسێک زیانی پێگەیشتووە دەبێت فۆڕمەکە پڕ بکاتەوە.
"دوای کۆکردنەوەی زانیارییەکان، لیژنەکە بە میکانیزمێکی زانستی هەڵسەنگاندن بۆ قەبارەی زیانەکان دەکات بۆ مەبەستی خەرجکردنی قەرەبوو."
مەرجە سەرەکییەکە: وەزیری کشتوکاڵ هۆشداری دەدات کە قەرەبووکردنەوە هەموو کەسێک ناگرێتەوە و ڕایگەیاند: تەنیا ئەو جووتیار و خاوەن پڕۆژانە قەرەبوو دەکرێنەوە کە پڕۆژەکانیان مۆڵەتی فەرمیی وەزارەتی کشتوکاڵیان هەیە؛ ئەو پڕۆژانەی بێ مۆڵەتن، بڕیاری قەرەبووکردنەوە نەیانگرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: بڕیارەکە جووتیارانی ئەم ناوچانە دەگرێتەوە کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە:
(چەمچەماڵ، شۆڕش، تەکیە، تەقتەق و پیرەمەگروون).
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
یەکەمین پاڵەوانێتیی ماتۆڕسواریی ژنان لە کرماشان بەڕێوەچوو
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر پڕۆژەیەک لەجیاتی 18 مانگ بە شەش مانگ تەواو دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

یەکەمین پاڵەوانێتیی ماتۆڕسواریی ژنان لە کرماشان بەڕێوەچوو
32 خولەک لەمەوپێش

باندێکی فێڵباز لە هەولێر؛ لە ڕێگەی تەکنیکێکی نوێوە پارەی دووکانداران دەبەن
56 خولەک لەمەوپێش

تابلۆیەک بە چوار ملیۆن دۆلار؛ گرانترین ژمارەی ئۆتۆمبێل لە هەولێرە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا دەبێتە پردی خێر؛ دایە زوهرە دوای لەدەستدانی ئاژەڵەکانی، 10 مەڕی بە دیاری پێگەیشت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

عەبدولڕەزاق شەمسەدین، هونەرمەندی ناوداری هەولێر تووشی ڕووداوی شێلان بوو
2 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
یەکەمین پاڵەوانێتیی ماتۆڕسواریی ژنان لە کرماشان بەڕێوەچوو
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر پڕۆژەیەک لەجیاتی 18 مانگ بە شەش مانگ تەواو دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تابلۆیەک بە چوار ملیۆن دۆلار؛ گرانترین ژمارەی ئۆتۆمبێل لە هەولێرە





