ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر دۆسیەی دارایی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دیمەنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
بڕیارە ڕۆژی سێشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆببێتەوە و یەکێک لە بڕگە سەرەکییەکانی کارنامەی کۆبوونەوەکەش تایبەت بێت بە پابەندییە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، دوو بەرپرسی کورد زانیاریی لەوبارەیەوە دەخەنەڕوو.
چیرۆکی سەرەکی: دوو تەوەرەی سەرەکی لەم کۆبوونەوەیەدا باس دەکرێن؛ یەکەمیان درێژکردنەوەی ڕێککەوتننامەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستانە کە لە 31ی ئەم مانگەدا کۆتایی دێت، دووەمیشیان ناوەڕۆکی ڕاپۆرتی دیوانی چاودێریی دارایی عێراقە لەسەر خەرجی و داهاتەکانی هەرێمی کوردستان.
بەدواداچوونی ئاڤا: بەپێی بەدواداچوونەکانی ئاڤا نیوز بۆ ئەم پرسە، دوو ڕای جیاواز لە نێوان بەرپرسانی کورد لە بەغدا هەیە:
- پرسی نەوت و شایستەکان: بەرپرسێکی باڵای کورد لە بەغدا دەڵێت، کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی درێژکردنەوەی ڕێککەوتنی هەناردەکردنی نەوتە، کە ئەمە پەیوەستە بە ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و بڕی 120 ملیار دیناری خەرجییەکانی بەرهەمهێنانی نەوت.
- ڕاپۆرتی وردبینیی دارایی: بەرپرسێکی دیکەی ئاگاداری دۆسیەی مووچە، ئاماژە بەوە دەکات بابەتەکە تایبەتە بە ڕاپۆرتی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق. دوای ئەوەی شاندێکی دیوانەکە بۆ ماوەی هەفتەیەک لە هەولێر بوون و وردبینییان لە داهات و خەرجییەکان کردووە، ئێستا کاتی ئەوەیە ئەنجوومەنی وەزیران ناوەڕۆکی ڕاپۆرتەکە و چارەسەری گرفتە تەکنیکییەکان تاوتوێ بکات.
لەلایەکی دیکەوە: دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە کە لەم کۆبوونەوەیەدا بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی 10 دەدرێت، سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەیەوە بە ئاڤا نیوز ڕاگەیاند: ناردنی مووچە پێویستی بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران نییە.
- لەبەر ئەوەی ئێستا حکومەتی عێراق لە قۆناغی کاربەڕێکردندایە، ناردنی مووچە ڕاستەوخۆ لە دەسەڵاتی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقە.
باکگراوند: مانگی ڕابردوو گرژییەکی تەکنیکی لەنێوان هەولێر و بەغدا لەسەر سەردانی تیمی چاودێریی دارایی دروست بوو، بەڵام بە نووسراوی فەرمی کێشەکە چارەسەر کرا و تیمەکە کارەکانی خۆیان لە هەرێمی کوردستان تەواو کردووە. کۆبوونەوەی ئەم سێشەممەیە دەبێتە وێستگەیەک بۆ بڕیاردان لەسەر قۆناغی داهاتووی پەیوەندییە داراییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
یەکەمین پاڵەوانێتیی ماتۆڕسواریی ژنان لە کرماشان بەڕێوەچوو
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر پڕۆژەیەک لەجیاتی 18 مانگ بە شەش مانگ تەواو دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تابلۆیەک بە چوار ملیۆن دۆلار؛ گرانترین ژمارەی ئۆتۆمبێل لە هەولێرە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

یەکەمین پاڵەوانێتیی ماتۆڕسواریی ژنان لە کرماشان بەڕێوەچوو
24 خولەک لەمەوپێش

باندێکی فێڵباز لە هەولێر؛ لە ڕێگەی تەکنیکێکی نوێوە پارەی دووکانداران دەبەن
48 خولەک لەمەوپێش

تابلۆیەک بە چوار ملیۆن دۆلار؛ گرانترین ژمارەی ئۆتۆمبێل لە هەولێرە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا دەبێتە پردی خێر؛ دایە زوهرە دوای لەدەستدانی ئاژەڵەکانی، 10 مەڕی بە دیاری پێگەیشت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

عەبدولڕەزاق شەمسەدین، هونەرمەندی ناوداری هەولێر تووشی ڕووداوی شێلان بوو
2 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
یەکەمین پاڵەوانێتیی ماتۆڕسواریی ژنان لە کرماشان بەڕێوەچوو
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر پڕۆژەیەک لەجیاتی 18 مانگ بە شەش مانگ تەواو دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تابلۆیەک بە چوار ملیۆن دۆلار؛ گرانترین ژمارەی ئۆتۆمبێل لە هەولێرە





