هەولێر 10 هەزار کتێب پێشکەشی چەمچەماڵ دەکات

شەیری بکە لە:
هەولێر 10 هەزار کتێب پێشکەشی چەمچەماڵ دەکات

دیمەنی کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ کاتی لافاوەکە

ئاڤا نیوز

کتێبخانەی گشتیی هەولێر (زەیتوون)، وەک پشتیوانییەک بۆ قەزای چەمچەماڵ، زیاتر لە 10 هەزار کتێب پێشکەشی کتێبخانەی گشتیی ئەو شارە دەکات، کە بەهۆی لافاوەوە زیانی گەورەی بەرکەوتبوو.

وێنە گەورەکە: لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەهۆی لافاوێکی کارەساتبار لە سنووری چەمچەماڵ، کتێبخانەی گشتیی شارەکە ژێرئاو کەوت و هەزاران سەرچاوەی زانستی و کتێبی بەنرخ تیاچوون. بۆ ڕێگریکردن لە کوژانەوەی چرای مەعریفە لەو شارە، هەڵمەتێکی فراوان بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی کتێبخانەکە دەستیپێکردووە.

لێدوانی فەرمی: ناز فەلەکەددین کاکەیی، بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتیی هەولێر و دەوروبەر، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بە پشتیوانیی پەرلەمانتاران، ڕۆشنبیران، ڕێکخراوەکان و کتێبخانە لاوەکییەکان، توانیمان زیاتر لە 10 هەزار کتێب کۆبکەینەوە.

- سبەی دووشەممە 22-12-2025، بە شێوەیەکی فەرمی کتێبەکان دەگەیەنینە چەمچەماڵ و دەبنە دیاریی خەڵکی هەولێر بۆ ئەو شارە.

زانیاریی زیاتر: لەم هەڵمەتەدا کتێبخانەکانی (دیبەگە، پیرزین، کەسنەزان، پیرمام و خەبات) بە بەخشینی هەزاران کتێب بەشداربوون. بەڕێوەبەری کتێبخانەی هەولێر داواش لە نووسەران و دۆستانی کتێب دەکات، هەر کەسێک ئارەزووی بەخشینی کتێبی هەیە، دەتوانێت لە ڕێگەی ئەوانەوە بەشداری لەم کەمپەینەدا بکات.

ئەمەش بزانە: پێشتر بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک یەکەمین دەستپێشخەر 500 کتێبی بەنرخی پێشکەشی کتێبخانەی چەمچەماڵ کرد و داوای لە هەموو ڕووناكبیران کرد بەپێی توانای خۆیان هاوکار بن بۆ ئەوەی بزووتنەوەی کلتووری لەو شارەدا نەوەستێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ