تەندروستیی عێراق: دژەڤایرۆسی هاریی سەگ لە هەموو سەنتەرە تەندروستییەکان بەردەستە
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دەرزی هاری سەگ لە عێراق دابەش دەکرێت
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایدەگەیێنێت، دژەڤایرۆسی هاری سەگ لە سەرجەم دامەزراوە تەندروستییەکان بەردەستە، هاوکات هۆشداری دا لەبارەی مەترسییەکانی ئەم نەخۆشییە ڤایرۆسییە کوشندەیە و ئاماژە بەوە دەدات، خۆپارێزی لە هاریی سەگ تەنیا لە چەند کاتژمێری یەکەمی پاش تووشبوون مومکینە.
وێنە گەورەکە: ڤایرۆسی هاری سەگ زۆر مەترسیدارە و هیچ چارەسەرێکی نییە دوای دەرکەوتنی نیشانەکان، ڕێژەی مردن 100%ـە، بۆیە وا پێویست دەکات دوای گەستنی سەگ بە ماوەیەکی کورت سەردانی نەخۆشخانەکان بکرێت بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی دژە ئەو ڤایرۆسە. بۆ چارەسەری پێشوەختە و ڕێگریکردن لە مردنی مسۆگەر.
لێدوانی فەرمی: سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، بە ئاژانسی فەرمی ڕاگەیاند "هاری سەگ نەخۆشییەکی ڤایرۆسی کوشندەیە. بەڵام هەموو سەگێک تووشبوو نییە. سەلامەتیی تەندروستی وا دەخوازێت هەر گەستنێکی سەگ بە حاڵەتێکی کتوپڕ دابنرێت و پێویستە دەستبەجێ سەردانی نزیکترین دامەزراوە تەندروستی بکرێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەدر ڕوونیکردەوە، چارەسەری خۆپارێزیی هاری سەگ چەند قۆناغێک دەگرێتەوە، کە بە پاککردنەوەی برینەکە دەستپێدەکات، دواتر دژەڤایرۆس دەدرێت. ژەمی یەکەم لە چەند خولەک یان کاتژمێرێکدا دەدرێت، پاشان سیستمێکی تایبەت دوای 3 ڕۆژ، پاش هەفتەیەک، پاش دوو هەفتە و دواجار دوای زیاتر لە 20 ڕۆژ، لەگەڵ بەدواداچوونی دۆخەکە لەلایەن تیمی پزیشکیی تایبەتمەندەوە.
لەهەمان کاتدا: ناوبراو جەختیشی لەوە کردەوە کە ڤاکسینی دژە هاری سەگ لە سەرجەم دامەزراوە تەندروستییەکاندا بەردەستن، بەتایبەتی لە بەشەکانی فریاکەوتن و نەخۆشخانە سەرەکییەکانی بەغدا و پارێزگاکان، ئەوەش بەگوێرەی پرۆتۆکۆڵێکی تەندروستیی پەسەندکراو بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم حاڵەتانە".
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 50 خولەک لەمەوپێش
"ڤەیپ" کێشان تووشی شێرپەنجەی کردم تکایە لێی دووربکەونەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوو گەڕەکە کوردییەکەی حەلەب شەڕە و بریندار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاندەرانی چەمچەماڵ لەناو یاریگا: ئاڤا ئاڤا، هەوراز هەوراز
4 کاتژمێر لەمەوپێش

هونەرمەند بۆکان هەورامی: پلانم هەیە زنجیرەیەک کۆنسێرت ئەنجام بدەم
4 کاتژمێر لەمەوپێش

چین لە ڕێگای پرۆژەیەکی نهێنی رکابەری وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

جلوبەرگ و هەڵپەڕکێی کوردی دەگاتە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی
21 کاتژمێر لەمەوپێش

کاروانی ئۆتۆمبێلە مۆدێل کۆنەکان شەقامەکانی هەولێر دەڕازێننەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 50 خولەک لەمەوپێش
"ڤەیپ" کێشان تووشی شێرپەنجەی کردم تکایە لێی دووربکەونەوە
- ژینگە
- 20 کانوونی یەکەم
پیسبوونی هەوا، بکوژێکی بێدەنگی سییەکانی مرۆڤ






