داواکارییەکانی بەغدا جێبەجێ کران و دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی مووچە دەکرێت
- هەواڵ
- 22 کانوونی یەکەم

ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئەو مەرج و پابەندییانەی جێبەجێ کرد کە وەزارەتی دارایی عێراق بۆ ناردنی مووچە داوای کردبوون؛ چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕێکارە بانکییەکان تەواو بکرێن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە 22-12-2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بڕی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی ڕادەستی بەغدا کرد. هاوکات، وەزارەتی نەوت نووسراوی فەرمیی ئاراستەی وەزارەتی دارایی کردووە و تێیدا جەختی کردووەتەوە کە هەناردەکردنی نەوتی کوردستان بەردەوامە و هیچ گرفتێکی تەکنیکی یان یاسایی نییە.
زانیاریی ئاڤا: هەریەکە لە "تەرازووی پێداچوونەوە" (میزان مراجەعە)، نووسراوی وەزارەتی نەوت و بڕیاری ناردنی 120 ملیار دینارەکە، گەیشتوونەتە دەستی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق.
زانیاریی تایبەت: بەرپرسێکی باڵا لە حکومەتی عێراق بە ئاڤا ڕاگەیاند: "لە سبەی سێشەممەوە ڕێکارە کارگێڕی و بانکییەکان بۆ ناردنی مووچە دەستپێدەکەن، ئەم پرۆسەیە لانی کەم پێنج ڕۆژی دەوێت، بۆیە بە ئەگەری زۆرەوە پارەکە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەگاتە هەرێمی کوردستان."
زانیاریی زیاتر: بڕیارە سبەی سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆببێتەوە؛ یەکێک لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە "پاکتاوی ژمێریاری" (تەسفیە حیساب)ی نێوان هەولێر و بەغدا و ڕاپۆرتی تیمی دیوانی چاودێریی دارایی.
ئەمەش بزانە: وەزیرە کوردەکان لە بەغدا بەنیازن داوا لە محەممەد شیاع سوودانی بکەن ئەو تەوەرە لە کارنامەی کۆبوونەوەکە دەربهێنرێت، چونکە پێیان وایە بابەتەکە پێشتر چارەسەر کراوە؛ هەم نەوت هەناردە دەکرێت و هەم داهاتی ناوخۆش نێردراوە، بۆیە پێویست ناکات جارێکی دیکە پرۆسەی ناردنی مووچە بەو دۆسیەیە کۆسپ بۆ دروست بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک خۆپیشاندانە؛ ڕێگا داخراوە و ئاڵۆزی دروست بووە
- بزنس
- 39 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی سیستەمی نوێی گومرگی نرخی خواردەمەنی و خۆراک بەرز بوونەتەوە
- بزنس
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەردانی شاندی کوردستان بۆ بەغدا لەبارەی بودجە هەڵوەشێنرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وتەبێژی یەکێتی: هەوڵ دەدەین لەگەڵ پارتی بگەینە ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

کێبڕکێی مەسک و بێزۆس؛ جەنگی داگیرکردنی مانگ
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیایەکی گەورەی مریشک لە ئەمریکا سکاڵاباران دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەشتی شارەزوور سەوزپۆش بووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
13 شوبات
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک خۆپیشاندانە؛ ڕێگا داخراوە و ئاڵۆزی دروست بووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وتەبێژی یەکێتی: هەوڵ دەدەین لەگەڵ پارتی بگەینە ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و بەرهەم ساڵح پرسی ئاوارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان تاوتوێ دەکەن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مارکۆ ڕۆبیۆ کۆبوونەوە




