چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبووەوە و کاندیدی سەرۆکوەزیرانی بۆ یەکلایینەکرایەوە
- هەواڵ
- 22 کانوونی یەکەم

کۆبوونەوەی سەرکردەکانی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی
ئاڤا نیوز
ئەمشەو جارێکی دیکە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە و کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیرانیان بۆ یەکلایینەکرایەوە، بەڵام ڕایانگەیاند، جەخت لە هەڵوێستی نەگۆڕیان بۆ هێشتنەوەی چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا دەکەنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمشەو سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە نووسینگەی هومام حەمودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق کۆبوونەوە و تێیدا میکانیزمەکانی هەڵبژاردنی ئەو کەسایەتییەی کە پۆستی سەرۆکایەتی حکومەتی داهاتووی عێراق وەردەگرێت، تاوتوێ کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان ئەمڕۆ دووشەممە کۆبوونەوە و ئاماژەیان بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا نامە و دەستپێشخەریی هێزەکانی ناو هاوپەیمانێتییەکە بە وردی تاوتوێکرا کە بە ئاڕاستەی پەلەکردن لە یەکلاییکردنەوەی کاندیدی سەرۆکوەزیران لە وادەی دەستووری دیارییکراودا پێشکەش کرابوون.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، جەخت لە هەڵوێستی نەگۆڕیان بۆ هێشتنەوەی چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا دەکەنەوە، ئەویش بەگوێرەی پڕۆژەیەکی نیشتیمانی و ڕێکاری یاسایی ڕوون، ئەم هەنگاوەش بەجۆرێک دەبێت سەروەریی وڵات و ئاسایش و ئارامییەکەی بپارێزێت.
باکگراوند: ئەم جموجوڵانەی چوارچێوەی هەماهەنگی لە کاتێکدایە کە هێزە سیاسییەکان هەوڵ دەدەن دەستنیشانکردنی سێ سەرۆکایەتییەکە کۆمار، وەزیران، پەرلەمان یەکلایی بکەنەوە، بەتایبەت بڕیارە ڕۆژی 29ی ئەم مانگە کانوونی یەکەم یەکەم دانیشتنی خولی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەبچێت، دوای ئەوەی سەرۆککۆمار داوای کردبوو لەو وادەیەدا پەرلەمان کۆببێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- بزنس
- 29 خولەک لەمەوپێش
مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کانتۆنی جەزیرە دەرفەتێکی نوێ بۆ قوتابییە ئاوارەکان دەڕەخسێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میران بەکر: هێزێکی زۆری یەکێتی بەبێ فرمانی دادوەر هاتوونەتە سەر ماڵەکەم






