
گەڕەکی شێخ مەقسود لە حەلەب
ئاڤا نیوز
لە شاری حەلەب لە باکووری سووریا، پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان و هێزەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگریی سووریا ڕووی دا، لە ئەنجامدا دوو ئەندامی ئاسایش بریندار بوون.
چیرۆکی سەرەکی: هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان ڕایانگەیاند، گرووپێکی سەر بە وەزارەتی بەرگریی سووریا لە بازگەی "دوار شەیحانی" لە حەلەب هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی هێزەکانیان. بەهۆی هێرشەکەوە دوو ئەندامی ئاسایش بریندار بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
-میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان ئاماژە بەوە دەکەن کە دوای پێکدادانەکە، سوپای سووریا بە زرێپۆش و هاوەن دەوروبەری هەردوو گەڕەکی "شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە"ی بۆردومان کردووە. لە بەرامبەردا، ئاژانسی "سانا"ی فەرمیی سووریا ڕەوایەتێکی پێچەوانەی هەیە و دەڵێت: "هەسەدە بە ئارپیجی و هاوەن ناوچەکانی شەێحان و لیرموونی لە حەلەب کردووەتە ئامانج."
باکگراوند: بەپێی ڕێککەوتنێک کە لە یەکی نیسانی ئەمساڵەوە چوووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیەی حەلەب کشانەوە و تەنیا هێزەکانی ئاسایش بۆ پاراستنی ناوچەکە مانەوە. لەو کاتەوە ناوەناوە گرژی لە نێوان ئاسایش و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق ڕوودەدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیدارەی خۆسەر دەڵێت، حکومەتی دیمەشق دەیەوێت بەم هێرشانە فشار بخاتە سەر ئەو دوو گەڕەکە کوردییەی حەلەب و کۆنترۆڵیان بکاتەوە، ئەمەش مەترسیی هەڵگیرسانی شەڕێکی فراوانتری لە ناوچەکەدا دروست کردووە.ادایە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
"ڤەیپ" کێشان تووشی شێرپەنجەی کردم تکایە لێی دووربکەونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاندەرانی چەمچەماڵ لەناو یاریگا: ئاڤا ئاڤا، هەوراز هەوراز
4 کاتژمێر لەمەوپێش

هونەرمەند بۆکان هەورامی: پلانم هەیە زنجیرەیەک کۆنسێرت ئەنجام بدەم
5 کاتژمێر لەمەوپێش

چین لە ڕێگای پرۆژەیەکی نهێنی رکابەری وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

جلوبەرگ و هەڵپەڕکێی کوردی دەگاتە فێستیڤاڵێکی نێودەوڵەتی
21 کاتژمێر لەمەوپێش

کاروانی ئۆتۆمبێلە مۆدێل کۆنەکان شەقامەکانی هەولێر دەڕازێننەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا بەهۆی لابردنی زێدەڕۆیی شەڕە تەقە ڕوویدا و پێنج کەس بریندار بوون
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا هێزە ئەمنییەکان هێرش دەکەنە سەر دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان





