لە بەغدا بەهۆی لابردنی زێدەڕۆیی شەڕە تەقە ڕوویدا و پێنج کەس بریندار بوون
- عێراق
- 22 کانوونی یەکەم

هەڵمەتی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆلابردنی زێدەڕۆیی هاووڵاتییان لە بەغدا
ئاڤا نیوز
لە کاتی جێبەجێکردنی هەڵمەتێکی شارەوانی بۆ لابردنی زێدەڕۆیی لە ناوچەیەکی بەغدا، تیمەکانی شارەوانی و هێزە ئەمنییەکان بە چەک و بەرد هێرشیان کرایە سەر و لە ئەنجامدا پێنج کەس بریندار بوون.
وێنە گەورەکە: تیمەکانی شارەوانیی کەرادە بە پاڵپشتیی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی، هەڵمەتێکیان بۆ تێکدانی چەند خانوو و شوێنێکی زێدەڕۆ لەسەر شەقامی سەرەکیی ناوچەی "تەرجەمانییە" لە نزیک وێستگەی غازی زەعفەرانییە دەستپێکرد، بەڵام لەلایەن ژمارەیەک هاووڵاتییەوە ڕووبەڕووی بەرگرییەکی توند بوونەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی خۆجێی لە بەغدا بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "لە کاتی تێکدانی زێدەڕۆییەکاندا، ژمارەیەک هاووڵاتی بە چەک و بەرد هێرشیان کردووەتە سەر تیمەکانی شارەوانی و پۆلیس. لە ئەنجامی پێکدادانەکەدا، سێ کارمەندی پۆلیسی فیدراڵی و دوو فەرمانبەری شارەوانی بریندار بوون و بۆ وەرگرتنی چارەسەر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە."
-بەپێی زانیاریی سەرچاوەکە، ئەو زەوییانەی زێدەڕۆییان لەسەر کراوە، پێشتر لەلایەن "کەسانی دەستڕۆیشتوو"ـەوە بە شێوەیەکی نایاسایی بە هاووڵاتییان فرۆشراون، هەر بۆیە کاتێک شارەوانی هەوڵی تێکدانیانی داوە، دۆخەکە گرژ بووە و شەڕە تەقە دروست بووە.
ئەمەش بزانە: حکومەتی عێراق ماوەیەکە هەڵمەتێکی فراوانی بۆ کۆتاییهێنان بە دیاردەی زێدەڕۆیی لە بەغدا و شارەکانی دیکە دەستپێکردووە، بەڵام لە زۆرینەی ناوچەکان بەهۆی تێوەگلانی گرووپە دەستڕۆیشتووەکان لە کڕین و فرۆشتنی ئەو زەوییانە، هێزە ئەمنییەکان ڕووبەڕووی مەترسی دەبنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- بزنس
- 30 خولەک لەمەوپێش
مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هەڕەشە لە کەنەدا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کانتۆنی جەزیرە دەرفەتێکی نوێ بۆ قوتابییە ئاوارەکان دەڕەخسێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میران بەکر: هێزێکی زۆری یەکێتی بەبێ فرمانی دادوەر هاتوونەتە سەر ماڵەکەم





