"ڤەیپ" کێشان تووشی شێرپەنجەی کردم تکایە لێی دووربکەونەوە

شەیری بکە لە:
"ڤەیپ" کێشان تووشی شێرپەنجەی کردم تکایە لێی دووربکەونەوە

كەیڵیی بۆدا، توشبووی شێرپەنجە

ئاڤا نیوز

 

كەیڵیی بۆدا، بەهۆی كێشانی "ڤەیپ" بۆ ماوەی شەش ساڵ تووشی شێرپەنجەی سییەكان دەبێت و داوا لە خەڵك دەكات دووربكەونەوە لە كێشانی ڤەیپ.

 

چیرۆكی سەرەكی: كەیڵیی بۆدای 22 ساڵ، لە تەمەنی 15 ساڵییەوە بە بەردەوام ڤەیپ دەكێشێت، ئەگەرچی كۆكەی بەردەوامی دەبێت، بەڵام گوێی پێنادات و لە كێشانی ڤەیپ سڵ ناكاتەوە، تا ئەو كاتەی خوێن لە دەمی دێتە دەرەوە و نیشانەكانی تووشبوونی شێرپەنجەی لێ بەدیار دەكەوێت.

 

لێدوانی قوربانییەکە: كەیڵیی بۆدا، دەربارەی هۆكاری تووشبوونی بە شێرپەنجەی سییەكان دەڵێت: هەشت جار پزیشكەكان هۆشداریان پێدام، هەوكردنی سییەكانم هەیە، بەڵام گوێم پێنەدە، تا ڕۆژێك بینیم لە كاتی كۆكەكردن خوێن لە دەمم دێتە دەرەوە، دوای ئەوەی تووشی شێرپەنجەش بووم، نەمدەتوانی بەسەر پلیكانەدا سەربكەووم بە جۆرێك هەستم بە بێزاریی و شەرم دەكرد.

 

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ژیانی كەیڵیی، لە چوونە دەرەوە و پیاسەی ئێواران لەگەڵ هاوڕێییەكانی بۆ سەردانیكردنی پزیشك و ئەنجامدانی پشكنینی بەردەوام دەگۆڕێت.

 

ئەنجام: كیڵیی دەڵێت، پشكنینی X-Rayـم كرد، سەرەتا پزیشكەكان پێیان وتووم، هیچ نیشانەیەكی شێرپەنجەم نیە، بەڵام دوای وەرگرتنەوەی ئەنجامەكە، هەموو شتێك پێچەوانە بوویەوە، دەركەوت تووشی شیرپەنجەی سییەكان هاتووم، لەو چركە ساتەوە ئیتر  ژیانم گۆڕا.

 

زانیاریی زیاتر: هەرچەندە هیچ كەسێك لە ئەندامانی خێزانەكەی كەیڵیی شێرپەنجەیان نیە، دوای ئەوەی كەیڵیی ئەنجامدانی پشكنین و سەردانیكردنی بۆ لای پزیشكەكان دەبێتە بەشێك لە ژیانی ڕۆژانەی، داوا لە خێزان و هاوڕێكانی دەكات دووربكەونەوە لە ڤەیپ.

 

چارەسەرییەكان: كەیڵیی بۆدا، لە ماوەی چوار مانگ، حەوت جار پشكنینی بۆ دەكرێت، دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەریی و وەرگرتنی چارەسەری كیمیایی، دۆخی تەندروستی بەرەو باشتر دەڕوات، لەگەڵ ئەوەشدا تووشی تەنگەژەی دەروونیی دەبێتەوە.

 

لەلایەكی دیكە: بە گوێرەی زانیارییەكانی سەنتەری توێژینەوەی بەریتانی بۆ شێرپەنجە، تا ئێستا هیچ بەڵگەیەك نیە بیەسەلمێنێت، كێشانی ڤەیپ هۆكارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە، لەگەڵ ئەوەشدا سەنتەرەكە هۆشداریی دەدات لە زیانەكانی و ڕێنمایی خەڵك دەكات دووربكەونەوە لە كێشانی ڤەیپ و جگەرە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ