هاوکاری دارایی دەگەیێنرێتە بەشێكی دیكە لە کاسبکارانی زیانلێکەوتووی لافاوەکە

شەیری بکە لە:
هاوکاری دارایی دەگەیێنرێتە بەشێكی دیكە لە کاسبکارانی زیانلێکەوتووی لافاوەکە

یەکێک لەو شوێنە بازرگانیانەی بەهۆی لافاوەکەی چەمچەماڵ زیانی پێگەیشت.

ئاڤا نیوز

 

لە لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ، ئاڤا میدیا جگە لەوەی دەنگی زیانلێکەوتووان و کاسبکارانی بازاڕەکانی گەیاند، لەم قۆناغەدا هاوکاریی ماددیی بەخشیوەتە زیاتر لە 120 کاسبکار.

 

چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی شەپۆڵێکی بارانبارین و دروستبوونی لافاو لە چەند ناوچەیەکی سنووری قەزای چەمچەماڵ، زیانێکی زۆر بە هاووڵاتیان گەیشت، لەنێویشیاندا دوکاندار و کاسبکاران، هەر زوو ئاڤا میدیا دەنگی لێقەوماوانی گەیاند، لەهەمان کاتیشدا وەکو ئەرکێکی مرۆڤایەتی لە ڕێگای ڕاگەیاندنی هەڵمەتێکی گەورە، کۆمەک و هاوکاریی کۆکردەوە و گەیاندیە زۆرترین زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ و ناحیەکانی تەکیە و شۆڕش، دواتریش هاوکارییەکانی گەیاندە زیانلێکەوتووانی ناحیەی پیرەمەگروون.

 

زانیاریی زیاتر: لە کەمپەینەکەی ئاڤا، سەرمایەدار و خێرخواز و بازرگانان بڕێکی زۆر پارەیان بەخشی، ئەو بڕە پارەیەی کە لەڕێگای کەمپەینەکە کۆکراوەتەوە، لێژنەیەک لە ئاڤامیدیاوە هەڵسەنگاندن بۆ زیانەکانی دووکانداران و کاسبکاران دەکات، بە میکانیزمێکەوە هاوکاری داراییان پێدەبەخشێت، تائێستا بەمشێوەی خوارەوە ئاڤا میدیا هاوکاریی ماددی بە زیاتر لە 120 کاسبکار بەخشیوە:

 

 52 کاسبکاری چەمچەماڵ کە پێکهاتبوون لە 35 کاسبکاری بازاڕی بێستون و 17 کاسبکاری شەقامی شێخ ڕەزا، هەریەکەیان بە بڕی سێ ملیۆن دینار هاوکاری ماددی کراون.

 

 21  دووکاندار و کاسبکاری ناحیەی تەکیە، هەریەکەیان بە بڕی دوو ملیۆن دینار هاوکاری ماددی کراون.


 نزیکەی 50 کاسبکاری دیکە لە کۆڵان و شوێنی جیاجیای ناو چەمچەماڵ، هەریەکەیان بە بڕی سێ ملیۆن دینار هاوکاری ماددی کراون. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ