ئاڤا خانووێك بۆ زیانلێكەوتوویەكی پیرەمەگروون دابین دەكات

شەیری بکە لە:
ئاڤا خانووێك بۆ زیانلێكەوتوویەكی پیرەمەگروون دابین دەكات

ئەو خێزانەی لە پیرەمەگروون خانوویان بۆ دابینکرا

ئاڤا نیوز

 

ئاڤا میدیا خانووێك بۆ خانەوادەیەكی زیانلێكەوتووی لافاو لە پیرەمەگروون دابین دەكات.

 

وێنە گەورەكە: لە چوارچێوەی هەڵمەتە گەورەكەی ئاڤا میدیا بۆ كۆكردنەوەی هاوكاری مرۆیی و گەیاندنی بە زیانلێكەوتووانی لافاو لە چەمچەماڵ، تەكیە، پیرەمەگروون، شۆڕش، بازیان و ئاغجەلەر، خانوو بۆ ژمارەیەك لەو خێزانە زیانلێكەوتووانە دابین دەكرێت كە لە بارودۆخێكی سەختن و ناتوانن لەسەر پێی خۆیان بووەستنەوە.

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: خێزانێكی پیرەمەگروون،  كە بەهۆی لافاو هەموو كەلوپەل و پێداویستییەكانی ماڵەكەیان تێكچووە و نەیانتوانیوە ماڵەكەیان پاك بكەنەوە، لە ڕۆژی لافاوەکەوە لەماڵی خزم و كەسوكاریان دەمێننەوە و بێ جێ و ڕێ بوون.

 

لێدوانی فەرمی: خاتوو شەنگە، خاتوونی ماڵەكە لە كاتی بەسەر كردنەوەی لەلایەن تیمەكانی ئاڤا میدیا گوتی: لە خانووێكی بچووكی وەرەسەم، ڕۆژی لافاوەكە نزیكەی یەك مەتر ئاو هاتە ناو ماڵمان، خۆم و منداڵەكانم لەماڵەوە بووین، هاوسەرەكەم فەرمانبەرە لە دەوام بوو، برای هاوسەرەكەم فریامان كەوت و ڕزگاری كردن، لەوكاتەوە تا ئێستا كەس بە هانامان نەهاتووە ئاڤا نەبێت، ئەو ماوەیە لەماڵی خزمەكان دەمێنینەوە، ئێستاش خانووێكی كرێمان دۆزیوەتەوە و بەنیازین بچینە ئەو خانووە.


لەلایەكی دیكەوە: ئایدە، كچە گەورەكەی ئەو خێزانە دەڵێت:  لەكاتی لافاوەكە ترسام، جانتا و بوكەشوشەكانم هەمووی بەقووڕاو لەناوچوون، سوپاسی خوای گەورە دەكەم لەكاتی لافاوەكە ڕزگارمان بوو، ئێستاش حەز ئەكەم وەك هاوڕێكانم خانووم هەبێت و ژووری تایبەت بەخۆم هەبێت.

 

چارەسەرییەكان: لە گەشتی هەواڵی كاتژمێر حەوتی ئاڤا، هەوراز گوڵپی، موژدەی كڕین و دابین كردنی خانووی بەو خێزانەی پیرەمەگروون دا، كلیلی خانووەكەیان ڕادەست كرا و سبەی دەتوانن بچنە ناو خانووی خۆیان.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ