تۆڕی زاگرۆسانە هەزاران بەڕوو لە چیاکانی کوردستان دەڕوێنێت

شەیری بکە لە:
تۆڕی زاگرۆسانە هەزاران بەڕوو لە چیاکانی کوردستان دەڕوێنێت

تیمی تۆڕی زاگرۆسانە

ئاڤا نیوز

بۆ ماوەی چوار هەفتە و لە ڕۆژانی هەینی، ئەندامانی تیمی "تۆڕی زاگرۆسانە" لەسەر ئاستی هەر چوار پارچەی کوردستان هەڵمەتی چاندنی بەڕوویان لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس دەستپێکرد.

وێنە گەورەکە: داری بەڕوو هێمایەکی دیاری چیاکانی کوردستانە، لەماوەی ساڵانی ڕابردوو چەندین گرووپ و تیم لە هەوڵی چاندنی داری بەڕوون لە ناوچە جیاوازەکان. ئەمەش لە پێناو سەوزترکردنی چیاکانی کوردستان.

لێدوانی فەرمی: سەردەشت محەممەد، ئەندامی ڕێکخەری تۆڕی زاگرۆسانە بە ئاڤای گوت، ئەمڕۆ کۆتا هەفتەی هەڵمەتەکە بوو. ئامانجمان لەو کارە ژیانەوەى سرووشتى کوردستانە لە زنجیرەچیاکانی زاگرۆس و بە کولتوورکردنی چاندنی بەکۆمەڵ و تاکە لە سرووشتی کوردستاندا، ڕۆژانی هەینی لە ڕێگەی گرووپە خۆبەخشە جیاوازەکان لەیەک کاتدا لەهەر چوار بەشەکەی باکوور، باشوور، ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەیان هەزار تۆوی بەڕوو دەچێنین.

سەردار محەممەد، گوتیشی: لەم هەڵمەتەدا دەیان هەزار تۆوی بەڕوومان چاندووە و پلانی پێشکەوتوومان هەیە بۆ ساڵانی ئایندە بەردەوام دەبین و هەڵمەتی چاندنی بەڕوو لە چیاکانی کوردستان فراوان دەکەین.

زانیاریی زیاتر: لە هەفتەی کۆتایدا، ئەمڕۆ تەنیا لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە ناوچەکانی زنجیرەچیاى بەرانان، بنارى بەمۆ، پیرەمەگروون، سەرگەڵوو، هەورامان، بیارە، قەڵادزێ، سەیدسادق و دۆڵى جافایەتى لە لایەن دەیان خۆبەخش و ژینگەپارێز و ژینگەدۆست، هەزاران تۆوی بەڕوو چێنراوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: تۆڕی زاگرۆسانە تۆڕێکی خۆڕسکانەیە، ساڵانە چوارهەفتە لەسەر ئاستی هەر چوار پارچەی کوردستان ڕۆژانی هەینی هەڵمەتی چاندنی بەڕوو لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆس دەستپێدەکەن، ماوەی حەوت ساڵە ئەو کارە دەکەن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ