کێڵگەیەکی مینڕێژکراو لە سنووری مێرگەسۆر پاککرایەوە

شەیری بکە لە:
کێڵگەیەکی مینڕێژکراو لە سنووری مێرگەسۆر پاککرایەوە

دیمەنی کێڵگەیەکی مین لە قەزای مێرگەسۆر

ئاڤا نیوز

کێڵگەیەکی مین لە سنووری قەزای مێرگەسۆر بەتەواوی لە مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی پاککرایەوە.

وێنە گەورەکە: حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق لە پیلانگێڕیان بۆ سەرکوتکردنی شۆڕشەکانی گەلی کورد ڕووبەرێکی زۆریان لە هەرێمی کوردستان مینڕیژ کردووە، هاوکات بەهۆی شەڕی عێراق - ئێران و هێرشی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش، ڕووبەری زەوی مینڕێژکراو لە هەرێمی کوردستان زۆر زیاتربوو، ڕووبەری 776 کیلۆمەتر چوارگۆشە بە مین و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگ داپۆشرابوو، لە ساڵی 1992ـەوە تا ئێستا زیاتر لە 576 کیلۆمەتر چوارگۆشەی ئەم ڕووبەرە پاککراوەتەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین - هەولێر بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە،  تیمی لەناوبردنی کەرەستەی تەقەمەنی، 38 مینی دژەکەسی جۆری V69 لە کێڵگەمینی "گەرووی بازدارا" لە گوندی "بێسترێ" سەر بە قەزای مێرگەسۆر کە لە ئەنجامی کاری پاکسازی لەلایەن تیمی مین لابەری دەستی (DE4) دۆزرابوونەوە لەناوبرد، بەمەش کۆتایی بە کاری پاکسازی لەم کێڵگەمینە هات کە دەیان ساڵ بوو ناوچەیەکی مەترسیدار بوو.

زانیاریی زیاتر: ڕووبەری کێڵگە مینەکە 115 هەزار و 492 مەتر دووجایە، لەمیانەی کاری پاکسازی 84 مین و 16 پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی دۆزرانەوە و لەناوبران.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ