ڕۆژئاوای کوردستان بودجەی 2026ـی پەسەند کرد: نزیکەی 1.6 ملیار دۆلارە بە کورتهێنانەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

لۆگۆی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا
ئاڤا نیوز
دەستەی دارایی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، بودجەی ساڵی داهاتووی هەرێمەکەیان ملیارێک و 577 ملیۆن دۆلارە، بەهۆی زۆریی خەرجییەکانیش بەراورد بە داهات 213 ملیۆن دۆلار کورتهێنانیان هەیە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 22ی ئەم مانگە ئەنجوومەنی یاسادانان لە هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا یاسای بودجەی ساڵی 2026ی پەسەندکرد، یاساکەش لە 1-1-2026ەوە دەچێتە باری جێبەجێکردنەوە، تیایدا جگە لە مووچەی هێزە ئەمنییەکان و فەرمانبەرانی شارستانی، زیاتر بودجە بۆ پڕۆژەکانی ژێرخان، پەروردە، تەندروستی و وزە تەرخانکراوە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد یوسف، هاوسەرۆکی دەستەی دارایی ئیدارەی خۆسەر، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە میدیاكانی ڕۆژئاوای کوردستانی ڕاگەیاند، بودجەی ساڵی داهاتووی هەرێمەکەیان بە ملیارێک و 577 ملیۆن و 392 دۆلار و کورتهێنانیش بە 213 ملیۆن و 750 دۆلار خەمڵێنراوە، 75%ـی داهاتیش لە کەرتی نەوت، 10% لە گومرگ ، 3% لە باج و ڕێژەکانی دیکە لە داهاتی وەک کارەبا، ئاو و داهاتی فەرمانگە دادییەکان دەستدەکەوێت.
هەنگاوی داهاتوو: وتیشی، بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنان پەنا بۆ زیادکردنی باج نابەن، بەڵام هەوڵی باشترکردنی کۆکردنەوەی باج و کەمکردنەوەی خەرجییەکان دەدەن، کاری لەپێشینەشیان کۆنتڕۆڵکردنی هەڵاوسان و باشترکردنی توانای هاووڵاتیانە بۆ کڕینی پێداویستییەکانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 48 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی هەرێمی كوردستان کار بۆ کۆنترۆڵکردنی بازاڕی ئۆنلاین دەکات
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمساڵ لە هەولێر ژمارەی پێوانەیی لە چاندنی دار تۆمارکراوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەتەمەنترین سەربازی جیهان چاوەڕێی خانەنشینبوونە؛ تەمەنی 102 ساڵە و 78 ساڵە سەربازە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

کیم جۆنگ ئون هەڕەشەی ئەتۆمی لە ئەمریکا و کۆریای باشوور دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

کاروان حەلاق مەقامێکی کوردی لە فێستیڤاڵێکی هۆڵەندا دەچڕێت
23 کانوونی یەکەم

پەیوەند جاف بە دوو بەرهەمی نوێ و کۆنسێرتێک پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکات
23 کانوونی یەکەم

"گوڵچین"؛ نوێترین بەرهەمی هاوبەشی هێمن حوسێن و ماهیر ئەمین بڵاودەکرێتەوە
23 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کوردستان لەسەر دوو ئاست ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە گەشتیاران کراوە






