دەوڵەتی یاسا بۆ ئاڤا: پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو پێویستی بە دەموچاوێکی نوێیە

شەیری بکە لە:
دەوڵەتی یاسا بۆ ئاڤا: پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو پێویستی بە دەموچاوێکی نوێیە

دیمەنی ئاماژەیی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

ئەندامێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، مەحاڵە محەممەد شیاع سوودانی ببێتەوە سەرۆکوەزیران و کاندیدی ئەم پۆستە بۆ قۆناغی داهاتوو، پێویست دەکات دەمووچاوێکی نوێ بێت.

وێنە گەورەکە: دوای پەسندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، چوارچێوەی هەماهەنگی لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ یەکلایی کردنەوەی پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتووەتە بڕیاری کۆتایی لەسەر کەسێک بۆ ئەو پۆستە.

لێدوانی فەرمی: زوهێر چەلەبی، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە ئاڤای ڕاگەیاند، چیتر ویلایەتی دووەمی سوودانی بابەتی قسەکردن نییە و  ئەوە بووەتە خەونێک کە لەڕووی سیاسییەوە مەحاڵە بەدی بێت، ئەویش بەهۆی ئەوەی دۆخی سیاسی و هاوسەنگی هێز لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی وایکردووە کەس بەتەواوی پشتیوانی محەممەد شیاع سوودانی نەکات، ئەویش بەهۆی کەمتەرخەمی حکومەتەکەی و نەمانی متمانەی سیاسییەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، قۆناغی داهاتوو پێویستی بە دەمووچاوی نوێ و بەرنامەیەکی جیاواز هەیە، باسکردن لە دەمووچاوی دووبارە، گفتوگۆکان لەبارەی جێگرەوەکانی پۆستی سەرۆکوەزیران و یەکلاییکردنەوە ئەم شیاستە دەستوورییە دوادەخات، پۆستی سەرۆکوەزیرانیش بەگوێرەی ڕێککەوتن و توانای کەسەکە بۆ بەڕێوەبردنی قۆناغی داهاتوو دیارییدەکرێت.

زانیاریی زیاتر: لەبارەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان وتی، ئەگەر ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو 29ـی ئەم مانگە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان لە یەکەمین کۆبوونەوەی پەرلەماندا هەڵبژێردێت، هێشتا چوارچێوەی هەماهەنگی شەش هەفتەی وەک ماوەی دەستووریی لەبەردەمدا دەبێت بۆ یەکلاییکردنەوەی کاندیدی پۆستی سەرۆکوەزیران.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ