عامر فایز: بە دووری دەزانم لە یەکەم دانیشتن سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژێردرێت
- هەواڵ
- 25 کانوونی یەکەم

پەرلەمانی عێراق-میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هاوپەیمانیی تەسمیم و سەرۆکی بەتەمەنی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان ڕایدەگەیێنێت، ئامادەکارییەکان بۆ یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەستیان پێکردووە، بەڵام مەترسی ئەوە هەیە لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی نوێی پەرلەمان هەڵنەبژێردرێت.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای دیاریکردنی رۆژی دووشەممەی داهاتوو، 29ـی ئەم مانگە بۆ یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمان و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و هۆشدارییەکانی دادگا لەو بارەیەوە، بەڵام ترسی لە پێشێلکاریی دەستووریی هەیە.
لێدوانی فەرمی: عامر فایز، سەرۆکی هاوپەیمانیی تەسمیم و سەرۆکی بەتەمەنی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان ڕایگەیاند، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دووپاتی کردووەتەوە کە "هێشتنەوەی یەکەم دانیشتن بە کراوەیی، داهێنانێکی نادروستی یاساییە". ناوبراو داوای کرد کە پێش 29ـی ئەم مانگە، لەسەر ناوی سەرۆکی پەرلەمان و هەردوو جێگرەکەی ڕێکبکەون.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: فایز ئاماژەی بەوەش کرد کە "چاوەڕوان ناکات لە دانیشتنی یەکەمدا دەستەی سەرۆکایەتی تێپەڕێنرێت"، هەروەها هیوای خواست کە کارەکە بەرەو پێشێلکاریی دەستووری نەڕوات".
لەهەمان کاتدا: فایز ئاماژەی بەوەدا کە ئەحمەد ئەسەدی و موحسین مەندەلاوی خۆیان بۆ پۆستی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان کاندید کردووە و چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی داهاتووی دەبێت بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەم پرسە، کە ڕەنگە تێیدا کاندیدی سەرۆکوەزیرانیش ڕابگەیێنرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری هۆشداری لەوەدابوو کە پێویستە لە یەکەم دانیشتن سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژێردرێت و نابێت دانیشتنەکە بە کراوەیی بمێنێتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی 20% داشکاندنی کارەبا ڕادەگەیەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی 20% داشکاندنی کارەبا ڕادەگەیەنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: وەڵاممان بۆ هەر هەڕەشەیەک تووندتر و بەرفراوانتر دەبێت





