دادگا هۆشداری لە پێشێلکردنی دەستوور دەدات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی پەرلەمان
- هەواڵ
- 24 کانوونی یەکەم

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، جەخت لە پێویستیی پابەندبوون بە ماددە دەستوورییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک و جێگرانی پەرلەمان لە یەکەم دانیشتنی ئەنجوومەنەکەدا دەکاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تەنیا پێنج ڕۆژ بۆ یەکەمین کۆبوونەوەی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق ماوە و تائێستا کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان کە بە گوێرەی نەریتی سیاسی دوای ساڵی 2003 پشکی سوننەکانە، یەکلایی نەکراوەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: چوارشەممە 2025-12-24، فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری پێشوازی لە عامر فایز، بە تەمەنترین ئەندامی پەرلەمان کرد، کە بڕیارە سەرۆکایەتیی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی لە 29ی ئەم مانگە بکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، زێدان جەختی لە گرنگیی ڕێزگرتن و جێبەجێکردنی دەقە دەستوورییەکان بەبێ لێکدانەوەی بێ بنەما کردەوە. ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە ماددەکانی 54 و 55ی دەستوور، هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتییان لە یەکەم دانیشتندا بە پێویست زانیوە.
ئاماژەی بەوەشدا. "هەر لێکدانەوەیەکی پێچەوانە، بە پێشێلکارییەکی ڕوونی دەستووری دادەنرێت و ڕێگە بۆ پێشێلکارییەکانی دیکە دەکاتەوە، کە ڕەنگە ڕێگر بێت لە پێکهێنانی دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن لە وادە دیاریکراوە دەستوورییەکاندا".
ئەمەش بزانە: سەرۆککۆماری عێراق لە مەرسوومێکی کۆماریدا ڕۆژی 29ـی ئەم مانگەی وەک یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمانی عێراق دیار کرد، بەڵام تاوەکو ئێستا شیعە، سوننە و کورد نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەسەر دیاریکردنی کاندیدی پۆستەکانی سەرۆکوەزیران، سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆککۆمار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی 20% داشکاندنی کارەبا ڕادەگەیەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
بازگەی مەخموور لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە کرایەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی 20% داشکاندنی کارەبا ڕادەگەیەنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: وەڵاممان بۆ هەر هەڕەشەیەک تووندتر و بەرفراوانتر دەبێت






