ئەمساڵ لە هەولێر ژمارەی پێوانەیی لە چاندنی دار تۆمارکراوە

شەیری بکە لە:
ئەمساڵ لە هەولێر ژمارەی پێوانەیی لە چاندنی دار تۆمارکراوە

دیمەنی سەوزایی لە شاری هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

ئەمساڵ ڕێژەی چاندنی دار لەهەولێر بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، سەرووی 128 هەزار دار چێنراون، کە لەماوەی شەش ساڵی ڕابردوو نەگەیشتووەتە ئەو ڕێژەیە.

وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پلان کار لەسەر زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی شارەکان دەکات، لەسنووری پارێزگای هەولێر لەماوەی کابینەی نۆیەمدا ڕێژەی سەوزایی لە 15%ـەوە بۆ زیاتر لە 20% بەرزبووەتەوە.

لێدوانی فەرمی: ڕێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بە ئاڤای گوت، "ساڵی 2025 دارستانی بچووک لەو گەڕەکانە دروستکراون کە بەهۆی قەیرانی دارایی زەوی پارکەکەیان دەستکاری نەکراوە، ئەمساڵ بەشێوەیەکی گشتی 230 هەزار نەمام لە شەقام و پارکەکان و بەشێکی ئەو گەڕەکانە چێنراون کە 128 هەزار دار و زیاتر لە 100 هەزار گوڵ لەخۆدەگرێت، لە جۆری وەرزی و چوار وەرزی، بەشێکی زۆریان لەو نەمامانەن کە لەگەڵ کەش و هەوای هەولێر دەگونجێن."

ئەمەش بزانە: لەماوەی کابینەی نۆیەم یەک ملیۆن و 400 هەزار دار و گوڵ لە سنووری هەولێر چێندراون، سێ نەمامگەی بەرهەمهێنانی نەمامیش هەن کە  نزیکەی 500 هەزار نەمامیان بۆ شارەوانییەکانی سۆران، ئاکرێ، شەقڵاوە و بەردەڕەش ناردووە، بەشێکیش دراوە بە مزگەوت، قوتابخانە و هاونیشتمانیان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ