شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین کوردستانی گرتووەتەوە تا کۆتایی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە هەندێک ناوچەش 30 سانتیمەتر بەفر باریوە، پێشبینی دەکرێت شەپۆلەکە تا کۆتایی ئەم مانگە بەردەوام بێت.
چیرۆکی سەرەکی: شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە زۆربەی ناوچەکان باران پچڕ پچڕ دەبارێت، لە بەشێکی ناوچە شاخاوییەکان بەفر باریوە، بەگوێرەی پێشبیینیەکان شێخ دارا، بەیانی خۆرەتاو دەبێت، بەڵام کەشوهەوا سارد دەبێت و تەموژێکی زۆری لەگەڵ دەبێت.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، شارەزا و پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا ڕایگەیاند: لە گەرمیان کێشەی ئاوی ژێر زەوی و سەر زەوی نەماوە، زەوییەکانی ئەو ناوچەیە بۆ کشتوکاڵ ئامادەیە، لە کەلار باران 131 ملم زیاتر لە ساڵی رابڕدوو باریوە، دەشڵێت، ئەمە شەپۆلی دووەمی بارانبارینە لە 26 تا 30ـی ئەم مانگە بارانی بە خوڕ لە سەرجەم شارەکان دەبێت، ئەگەری هەیە لە دهۆک 250 ملم باران ببارێت. لە حاجی ئۆمەران نزیکەی 30 سانتیمەتر بەفر باریوە.
زانیاریی زیاتر: لە گەرمیان و ناوچە شاخاوییەکان، بە تایبەت لە سلێمانی، بڕێکی زۆری باران باریوە بەراورد بە ساڵی رابردوو سێ بەرامبەر بووە.
ژمارەکان وا دەڵێن: بڕی بارانبارینی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو لە ناوچە جیاوازەکانی پارێزگای سلێمانی بەمشێوەیە:
٠ سەنتەری شاری سلێمانی: ئەمساڵ 296 ملم باران باریوە، ساڵی رابڕدوو 66 ملم بووە.
٠ بازیان 375 ملم، ساڵی رابردوو 126 ملم
٠ بەرزنجە 468 ملم، ساڵی رابردوو 286 ملم
٠ دەربەندیخان 334 ملم، ساڵی رابردوو 181 ملم
٠ دووکان 142 ملم، ساڵی رابردوو 110 ملم
٠ قەرەداخ 442 ملم، ساڵی رابردوو 226 ملم
٠ قەڵادزێ 279 ملم، ساڵی رابردوو 132 ملم
٠ چەمچەماڵ 250 ملم، ساڵی رابردوو 100 ملم
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
عێراق هەوڵی زیادکردنی پشکی نەوتی خۆی لە ئۆپیک دەدات
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گەڕەکی ئیمام حەمەی تازە لە کفری کێشەی خزمەتگوزاریی هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کاروان حەلاق مەقامێکی کوردی لە فێستیڤاڵێکی هۆڵەندا دەچڕێت
23 کانوونی یەکەم

پەیوەند جاف بە دوو بەرهەمی نوێ و کۆنسێرتێک پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکات
23 کانوونی یەکەم

"گوڵچین"؛ نوێترین بەرهەمی هاوبەشی هێمن حوسێن و ماهیر ئەمین بڵاودەکرێتەوە
23 کانوونی یەکەم

ئۆتۆمبێلە چینییەکان؛ ئامرازی نوێی سیخوڕیی پەکین بەسەر بەکارهێنەراندا
23 کانوونی یەکەم
شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
23 کانوونی یەکەم
- ژینگە
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مەرزی کێلێ 17 سانتیمەتر بەفر باریووە
- ژینگە
- 23 کانوونی یەکەم
سەری ساڵ لەناو شارەکان بەفر دەبارێت
- ژینگە
- 23 کانوونی یەکەم
شەپۆلێکی بارانبارین و سەرما هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 20 کانوونی یەکەم
لە سەری ساڵ بۆ ماوەی 72 کاتژمێر بەفر و باران دەبارێت
- ژینگە
- 20 کانوونی یەکەم
بەهۆی لافاو لە ڕۆژئاوای ئێران حەوت کەس گیانیان لەدەستدا




